لەتونس بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی کرێکاری کشتوکاڵیی ١١ سەندیکا دامەزران

نوسینگەی نیشتمانی کرێکارانی ژنانی کەرتی کشتوکاڵی تونس ڕایگەیاند کە ١١ سەندیکا بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی کارکەر لەکەرتی کشتوکاڵی دامەزراون.

نوسینگەی نیشتمانی کرێکارانی ژنانی کەرتی کشتوکاڵی تونس ڕایگەیاند کە ١١ سەندیکا بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی کارکەر لەکەرتی کشتوکاڵی دامەزراون.

تونس

 

زوبەید نەقیب، ڕێکخەری نوسینگەی نیشتیمانی ژنانی کرێکار لە کەرتی کشتوکاڵ لە تونس، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بە دروشمی "بۆ ژینگەیەکی ئارام و دوور لە شوێنی توندوتیژی و خراپ" مەڕاسیمێکی ڕێکخست، هەروەها ١١ سەندیکا بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن دامەزراون.

 

زوبەید نەقیب ئاماژەی بەوەدا کە نوسینگەی نیشتمانی ژنانی کرێکار لە کەرتی کشتوکاڵ کار بۆ ژنان دەکات بۆ دۆزینەوەی کارێکی گونجاو و هەنگاوێکی کۆمەڵایەتی تەندروست و ژینگەیەکی سەلامەتی کارکردن و مووچەی شایستە بۆ ژنان.

 

هاوکات نورەدین ئەلتەبوبی سکرتێری گشتی یەکێتی کرێکارانی تونس جەختیکردەوە کەپێویستە گرنگی بەکێشەوە گرفتەکانی ئەو ژنانە بدرێت کە لەبواری کشتوکاڵدا کار دەکەن، داوای لەو ژنانە کرد کە لە کەرتی کشتوکاڵدا کار دەکەن بۆ داواکردنی مافەکانیان لە شەقامی حەبیب بورقیبە داواکارییەکانیان بخەنەڕوو.