لە بەهێزکردنەوە بۆ داکۆکیکردن... "تا مبسوتە" دەرفەت بۆ ژنان لە سووریا دەڕەخسێنێت

دەزگای "تا مبسوتە" باوەڕی وایە کە بەهێزکردنی ژنان بە دابینکردنی دەرفەت و ئامراز دەست پێدەکات نەک تەنها هاوکاری. بۆ ئەم مەبەستە، کار لەسەر ڕاهێنانی ژنان، رەخساندنی هەلی کار، و دابینکردنی فەزایەک بۆ گفتوگۆ و داکۆکیکردن لە ماف و دۆزی ژنانی سووریا دەکات.

ڕەنیم خەلوف

 

دیمەشق- لەگەڵ سەرەتای ساڵی ٢٠١١، سووریا شایەتی زیادبوونی چالاکییەکانی بزووتنەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی بوو، هاوکات بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو قەیرانەی کە بە خێرایی سێبەری خۆی خستە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان،  ژنان لە گروپە لاوازەکان و زیانلێکەوتووترین گروپەکان بوون لە کاتی قەیرانەکان و شەڕەکاندا، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستوەردان بکەن لە کاروباری سووریادا، سەرەتا بە فریاگوزاری و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان دەستیان پێکرد و درێژبوونەوە بۆ بەرنامەکانی بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی.

 

بەرنامەکانی زۆرێک لەو ڕێکخراوانە لە سروشتی ئەو پشتگیرییەدا هاوشێوە بوون کە پێشکەشیان دەکرد، لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و ڕێکخستنی خولی ڕاهێنانی پیشەیی تا دابینکردنی دەرفەتی داهات، بەڵام دامەزراوەی ”تا مبسوتە” ڕێگایەکی جیاوازی هەڵبژارد، هەوڵیدا کەشی نوێ بۆ ژنان بکاتەوە لە دەرەوەی چوارچێوە نەریتییەکانی کاری فریاگوزاری و بەهێزکردن، بە بەکارهێنانی هونەر و سیناریۆنووسی وەک ئامرازێک بۆ دەربڕین و خۆ بونیادنانەوە. ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی ٢٠١٦ وەک ژەشی ژنانی سووریا هاتە ناو مەیدانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

 

دامەزراندنی ”تا مبسوتە”

"تا مبسوتە" وەک کۆمەڵەیەکی تۆمارکراوی یاسایی لە سووریا دەستیپێکرد، لە دیمەشقی پایتەخت کاردەکات، تیشکی خستە سەر کاروباری ژنانی سووریا بە گشتی و پاڵپشتی لە داهێنانەکانیان و داڕشتنی پلان بۆ یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی ببنە بەشدارێکی کارا لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.

 

لە دوای ساڵی ٢٠٢٤، "تا مبسوتە" گۆڕا بۆ ڕێکخراوێک کە لە سەرانسەری خاکی سووریادا کاردەکات، باسکال دیب، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی "تا مبسوتە" وتی: زۆر گرنگیمان بە لایەنی بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان دا، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگمان بینی لە کاتی ئەو قەیرانانەی کە لە سووریا ڕوویاندا، بۆ نموونە ئێمە لەسەر پرسی پێدانی سەبەتەی خۆراک بە ژنان نەمانکرد، بەڵکو زیاتر بیرمان لە شتێکی جیاواز کردەوە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەین بچنە ناو بازاڕی کارەوە، بۆ نموونە ئێمە وۆرکشۆپی فۆتۆگرافی و وۆرکشۆپی سیناریۆنووسیمان پێشکەش کرد، یەکێکیان بۆ ژنان بوو لە خەڵکی گشتی، واتە لە هەموو پسپۆڕییەکان، یەکێکی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە بوو کە کەمێک ئەزموونیان هەبوو.

 

دامەزراوەی “تا مبسوتە” خۆی لە وۆرکشۆپ و بەرهەمهێنانی ژنانی بەتوانا کە دەچنە بازاڕی کار سنووردار نەکرد، بەڵکو کۆمەڵێک هونەرمەندی بینراوی دامەزراند بۆ فرۆشتنی تابلۆ بە چارەکێک لە نرخەکەی، بەو پێیەی پشتیوانی بۆ ئەم پڕۆژەیە لە کاتی پەتای کۆرۆنادا بۆ ژنان گەڕایەوە، هەروەها لە کاتی بوومەلەرزەدا خۆبەخشەکانی ناو دامەزراوەکە سەبەتەی تایبەتیان بۆ ژنانی زیانلێکەوتوو تەرخانکرد کە پێداویستی تەندروستی لەخۆگرتبوو.

 

خاڵێک بۆ گفتوگۆ!

ئەو دامەزراوەیە دوای ڕووخانی ڕژێم هەوڵیدا کەشی دیالۆگێکی هەمەلایەنە بۆ ژن و پیاوی سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ژنان دروست بکات، ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی ساڵۆنی ڕۆشنبیری "تا" کە مانگانە ئەو کەسانەی باوەڕیان بە پرسی ژنان هەیە لە دیمەشق و شارەکانی دیکەی سووریاوە کۆدەبنەوە.

 

باسکال دیب بە وردی ڕوونیکردەوە، بیرۆکەی سەرەتایی ئەوە بوو کە هەموو میوانەکان ژن بن، چونکە باشتر ئامێری پێویستیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ژنان، بەڵام لەم دواییانەدا دەستمان کرد بە میوانداریکردنی ئەو پیاوانەی باوەڕیان بە پرسەکانی ژنان هەیە، چونکە گرنگە دەنگێکی پیاوی پاڵپشتکار ببیسترێت، ئامادەبوونی مانگانە زیادبوون و گەیشتن بە هاوسەنگی ڕەگەزی بووە، ئامانج هەمیشە دۆزینەوەی کەش و شێوازی دیکەیە بۆ گفتوگۆ و داکۆکیکردن لە کۆمەڵگە.

 

هیچ کارێکی مەدەنی بێ سەختی و مەترسییەکانی نییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک هەموو ڕێکخراوەکانی ئەمڕۆ، ئێمە بەدەست کەمی سەرچاوەکانەوە دەناڵێنین، رێکخراوەکە زۆرجار پشت بە بەخشین و هاوکاری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەبەستێت، کاتێک بووین بە ڕێکخراو بڕیار بوو چالاکییەکانمان تەواوی خاکی سووریا بگرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمی تواناوە تا ئێستا نەمانتوانیوە ئەو کارە بکەین، هەوڵماندا چارەسەرێک بدۆزینەوە بە بانگهێشتکردنی میوانانی شارەکانی دیکە بۆ گفتوگۆی مانگانەی ”تا” سالۆن، سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ دەستەبەرکردنی، ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە چونکە پڕۆژەکانمان سەرنجیان لەسەر بەهێزکردنی ژنانە، لەوانەش خولەکان و ڕاهێنان و وۆرکشۆپەکان، کە هەندێکجار پێویستیان بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە، ئێمە بە سادەیی ئەو بودجەیەمان نییە و ئەمەش بەربەستی سەرەکییە کە ڕێگریمان لێدەکات لە فراوانبوونمان بۆ شارەکانی دیکە.

 

دامەزراوەی "تا مبسوتە" تەنها لە بانگهێشتکردنی خەڵکی شارەکانی ترەوە ناوەستێت بۆ بەشداریکردن لە ساڵۆنی مانگانەی ”تا”، لە ڕێگەی ئەم بانگهێشتنامانەوە، ئامانجیان گواستنەوەی زانیاری و شارەزاییە وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە پەیوەندییان بە بودجەوە هەیە، وتی: هەمیشە سەرمان سوڕدەمێنێت لە بەشداریکردنی بەهێزی شارەکان، سەرەڕای دوورییەکان، دواتر نوێنەرانی شارەکانمان ئەم گفتوگۆ و کۆبوونەوانە دەبەنە ڕێکخراوەکانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شارەکانی خۆیان، بەم شێوەیە نوێنەرایەتی ”تا مبسوتە” و ئەزموونەکەی دەکەن، ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە ڕێکخراوەکە هەوڵی بۆ دەدات.

 

”تا مبسوتە” لە خۆبەخشانی هەموو تەمەن و نەوەکان پێکدێت، کە بە ئاواتێکی هاوبەش یەکگرتوون بۆ فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنەکانیان لە سەرانسەری شارە جیاوازەکانی سووریا، پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشێکی فراوانتری ژنان، دەستەبەرکردنی بودجەی زیاتر بۆ پێشخستنی کارەکانیان.

 

سەرەڕای کەمی چالاکیی و سەرچاوەی بەردەست، تەنها دروستکردنی کەشی مەدەنی بۆ دەنگی ژنان لە سووریا دەستکەوتێکی جێی دەستخۆشییە، لەوەش گرنگتر کەشێکە دەبێت فراوانتر بکرێت و بوونی و کاریگەرییەکەی بەهێزتر بکرێت.