حەسرەت ئیپێک ئالچین مۆم دروست دەکات و ژنان بەهێز دەکات
لە شاری وان لە باکووری کوردستان، حەسرەت ئیپێک ئالچین خولیای دروستکردنی مۆم گۆڕیوە بۆ پڕۆژەیەک کە سەربەخۆیی ئابووری لەگەڵ ئاشتی ناوەوە تێکەڵ دەکات، کەشی داهێنان و خۆدەربڕین و بەهێزکردنی هاودەنگی ژنان بۆ ژنان دابین دەکات.
مەمیهان هلبین زەیدان
وان- لە جیهانی خێرای ئەمڕۆدا، پڕ لە داواکارییە زۆرەکانی، هەندێکجار تەنها پێویستیت بە ساتێکی بێدەنگی و ئارامییە بۆ وەرگرتنەوەی هاوسەنگی و ئارامی دەروونی، هەر بەم تێڕوانینەیە کە حەسرەت ئیپێک ئالچین دانیشتووی شاری وان لە باکوری کوردستان لە مۆمدا کەشێکی بۆ ئارامی و خۆدەربڕین دۆزیەوە، خولیایەک کە ساڵانێکە لەگەڵیدا بووە پێش ئەوەی زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر لە وۆرکشۆپەکەی خۆیدا بیگۆڕێت بۆ پڕۆژەیەکی پیشەیی.
حەسرەت ئیپێک ئالچین لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە نەک هەر توانیویەتی خولیای خۆی بکاتە سەرچاوەی داهات، بەڵکو هەوڵی داوە کەشێک بۆ ژنان دروستبکات بۆ دەربازبوون لە فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە و تەرخانکردنی کات بۆ خۆیان، لە نێوان درەوشانەوەی مۆمەکان و درەوشاوەیی لاوازی بڵێسەی ئاگردا، درێژە بە گەشتەکەی دەدات، کە بەرهەمهێنان و جوانی تێکەڵ دەکات، لە هەمان کاتدا بەهای کاری ژنان و گیانی هاودەنگی لەنێو ژناندا بەرەوپێش دەبات.
حەسرەت ئیپێک ئالچین تەمەن ٣٩ ساڵ، زیاتر لە دوو ساڵی بەسەر بردووە لە دروستکردن و فرۆشتنی مۆم و بژێوی ژیانی و هاوبەشکردنی ئەو ئارامییەی کە لە چاودێریکردن و بیرکردنەوە لە جووڵەی نەرمی ئاگرەوە بەدەستی دەهێنێت لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
پێیوایە کە پەیوەندی نێوان مرۆڤایەتی و ئاگر سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی ژیان بەهێز دەمێنێتەوە و ئەم پەیوەندییە بە ڕوونی لە ساتەکانی بێدەنگی و تێڕاماندا دەردەکەوێت کە بیری دەهێنێتەوە،وتی: سەیرکردنی بڵێسەی ئاگر هەستکردن بە بۆشایی دەروونی دەبەخشێت، کە بیرکردنەوەکان کەم دەبنەوە و دەروون بێدەنگ دەبێت، ئەمەش کەشی ئاسوودەیی و ئارامی لێدەکەوێتەوە.

وۆرکشۆپەکەی ناوی "Mumê"یە، ناوێک کە لە ئەفسانەیەکی ناوخۆیی لە جولمیرک ئیلهامی لێ وەرگیراوە، کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی نێوان پڕۆژەکەی و میراسی کولتووری و ئەو ئاماژەییانەیە کە لە یادەوەری باودا هەڵگیراون، حەسرەت ئیپێک ئالچین چیرۆکەکەی بە ئاگر و مۆم دروستکردن دەگێڕێتەوە و باسی سروشتی کارەکانی و ئەو شێوەیانەی کە دروستی دەکات، ئەزموونەکەی تەنها لە پیشەسازیدا تێدەپەڕێت، دەبێتە ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئارامی و جوانی و کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ ژنان.
حەسرەت ئالچین خەڵکی شاری تشوروم و لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕووی لە شاری وان کردووە بۆ ئەوەی خوێندنی زانکۆی تەواو بکات پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکات و لەوێ نیشتەجێ بێت، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا، بۆ ماوەیەکی کاتی لە بواری ئەکادیمی دوورکەوتەوە و خۆی تەرخان کرد بۆ دروستکردنی مۆم و فرۆشتنی، بوارێک کە زیاتر لە دوو ساڵە تێیدا کاردەکات.
پەیوەندییەکەی لەگەڵ دروستکردنی مۆمدا دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک دۆزیویەتیەوە کە ڕێگەیەکە بۆ ئارامگرتن و پاککردنەوەی مێشکی، پاشان خولیای خۆی گۆڕی بۆ کارێک کە داهاتێکی بۆ دابین دەکات و ڕێگە بە ژنانی دیکە دەدات چێژ لە مۆمی بۆندار و بێ بۆن وەربگرن.
پێی وایە دروستکردنی مۆم یارمەتی دەدات لە فشارەکانی ژیان ڕزگاری بێت، هەروەها وەک ئەوە وایە دوای زریانێک بگاتە بەندەرێکی پارێزراو، سەختییەکانی کاری ئەکادیمی، لە خوێندن و نووسینی تێز و بابەتەوە تا داوای ڕەزامەندی کەسانی دیکە، وای لێکردووە بۆن و ڕەنگ و درەوشانەوەی ئاگر بخاتە ناو ژیانی خۆیەوە، بەدوای ئارامی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەروونیدا.

داگیرساندنی مۆم ئارامی دەروونی دەهێنێت
حەسرەت ئیپێک ئالچین لە کاتی کردنەوەی وۆرکشۆپەکەی لە شاری وان ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ بووەوە، چونکە لەو کاتەدا هیچ پڕۆژەیەکی هاوشێوە نەبوو، شەش مانگی خایاند تا گرنگی داگیرساندنی مۆم بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە پێش ئەوەی وردە وردە دەستی کرد بە ڕاکێشانی کڕیارەکانی.
پێی وایە مۆم تەنها ئامرازی ڕووناککردنەوە نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ پاراستنی پەیوەندی مرۆڤایەتی بە ئاگرەوە کە هەزاران ساڵە لەگەڵمان بووە، هەروەها سەرچاوەی ئاسوودەیی و ئارامیی دەروونییە.
ڕوونیکردەوە، کە داگیرساندنی مۆم لە ڕووناکی کەمدا یارمەتیدەرە بۆ هێورکردنەوەی دەروون و کەمکردنەوەی ئاژاوەی بیرکردنەوەکان، ئامانجی سەرەکی ئەو گەیشتنە بە ئارامی ناوەوە و دروستکردنی کەشێکی ئاسوودە دوور لە فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە.
جەختی لەوە کردەوە، کە بەهای کارەکەی تەنها لە قازانجی داراییدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ناسینی کەسانێک کە ئەدەب و لێبوردە و قەدری جوانی دەزانن، وۆرکشۆپەکەی کە ماوەی دوو ساڵ و دوو مانگ کراوە بووە، بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ئەو کەسانەی کە قەدری هونەر و ئەدەب دەزانن و ڕێز لەو هەوڵانە دەگرن کە دەیخەنە ناویەوە، وتی: چاوپێکەوتنیان ئارامییەکی دەروونی و دڵخۆشم پێدەبەخشێت کە لە بەهای پارە تێدەپەڕێت.
سەبارەت بە دیزاینی مۆمەکانی، حەسرەت ئالچین ڕوونیکردەوە، کە ئیلهام بۆ ئەو شێوە و ئاماژانەی کە بەکاریان دەهێنێت لە حەز و ئارەزووی خۆی بۆ مێژوو و ئەفسانە وەردەگرێت، هەروەها دڵنیا دەبێتەوە لە جێگیرکردنی شێوازی ژن لە کارەکانیدا، بە پشتبەستن بە دیدگای خۆی بۆ جوانی وتی: ژن بوونەوەرێکی جوانییە، منیش دڵخۆشم کە ئەم جوانییە بۆ مۆمەکان زیاد دەکەم.

"خەبات لە سروشتی ژندا هەیە"
حەسرەت ئالچین دووپاتی کردەوە، کە خەبات بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانی ژن، ژنان توانای گەورەکردنی تواناکانیان و بەخشینیان هەیە، ئەوەی هەیانە بیگۆڕن بۆ دەرفەتی نوێ، ئەم توانایە بە قووڵی لە سروشتی خۆیاندا ڕەگداکوتاوە و لە هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە.
ڕوونیکردەوە، کە ژنان هەمیشە لە پێناو مافەکانی خۆیان و منداڵەکانیان و بنەماڵەکانیان خەباتیان کردووە و لە خەباتەکانیاندا پشتیوانی ژنانی دیکەیان کردووە؛ بۆ ئەو خەباتی ژن تەنیا لە پرسگەلێکی گەورەدا سنووردار نییە بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە، بەو پێیەی تەنانەت لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی ناوماڵیشدا سەرقاڵی بیرکردنەوە و پلاندانان دەمێنێتەوە.
حەسرەت ئالچین لە ستۆدیۆی خۆیدا وۆرکشۆپی دروستکردنی مۆم سازدەکات، کە ژنان دەتوانن بە تاک یان لەگەڵ هاوڕێکانیان بەشداری بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ سنوورێک بۆ ژمارەی بەشداربووان هەبێت ئەو کەشانەی بێدەنگی مسۆگەر دەکات کە یارمەتی بەشداربووان دەدات فشار و بیرکردنەوە قورسەکان ئازاد بکەن، هەندێکجار بە سادەیی ڕێنمایی تەکنیکی پێشکەش دەکات و ڕێگەیان پێدەدات بە بێدەنگی کاربکەن.
جەختی لەوە کردەوە، ئامانجی ئەوەیە کە هەموو ژنێک هەست بە ئاسوودەیی و هەستکردن بە سەربەخۆیی بکات، پارچەیەک کە خۆی دروستی کردووە و یادەوەرییەکی بەنرخی لە وۆرکشۆپەکە بەجێبهێڵێت، ژنان توانای گۆڕینی هەر کارامەیییەکیان هەیە بۆ پیشەیەک کە ڕێگەیان پێبدات بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن.
حەسرەت ئالچین لە کۆتاییدا وتی: کارەکانی ژنان پێویستە لە هەموو لایەنەکانی ژیانماندا ئامادەبن و بەهایان پێبدرێت و قەدریان بزانرێت و هێزێکی بەهێز و کاریگەر بێت.