سەرەڕای زەحمەتییەکان ژنان بەردەوامن لە ئاژەڵداری

بەسمە حەمادی، کە بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵە لە جزیرە ئاژەڵدارە، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی سیاسەتی جەنگی دەوڵەتی تورکیاوە بەخێوکردنی ئاژەڵ کەمی کردووە بەڵام لەهەموو بەرودۆخێکدا بەردەوامن.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-لە هەرێمی جزیرە، بەخێوەکردنی گامێش پیشەیەکی تایبەتە، هۆزی عەرەبی ئەلتەی بۆ دەیان ساڵە گامێش بەخێو دەکەن و بەناوبانگن، گامێشی میزۆپۆتامیا بە یەکێک لە گرنگترین کۆڵەکەکانی ئاژەڵداری دادەنرێت.

 

بەسمە حەمادی، خەڵکی حەرا ئەلتییە لە قامیشلۆ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ماوەی ۲۰ ساڵە ئاژەڵداری دەکات و بەناوبانگن بە بەخێوکردنی گامێش لە ناوچەی جزیرەو وتی: لە ساڵانی ڕابردووەوە لەم پیشەیەدا کارمان کردووە، ئەم پیشەیە بۆ چەندین نەوە لە هۆزەکەماندا گواستراوەتەوە، لە ئێستاوە منداڵەکانمان فێر دەکەین گامێش بەخێو بکەن.

 

لە نێوان هەموو جۆرەکانی شیردا، باشترین شیری هەیە لە هەمان کاتدا، ئاژەڵێکی بەهێزە کە بەرگەی نەخۆشی و بارودۆخی خراپ دەگرێت.

 

"گێمەڕ" خواردنێکی بەناوبانگە کە ژنان دروستکەرین

بە دەستی ژنانی عەرەبی، خواردنی بەناوبانگ بە ناوی "گێمەڕ، قەیماغ"، کە لە شیری گامێش دروستدەکرێت، چێژبەخشە لەگەڵ چەندین سەرچاوەی دیکەی سوودبەخش، ئەم خواردنە لە بەیانیاندا دەخورێت لەلایەن زۆر کەسەوە حەزی لێ دەکرێت، بەتایبەتی کاتێک هەنگوینی لەگەڵ دەبێت، بەسمە حەمادی باسی چۆنیەتی دروستکردنی کردو وتی: لە کاتژمێرەکانی شەودا، شیر دەدۆشین و دەیخەینە قاپێکی گەورەوە، پاشان بەشی سەرەوەی دیاری دەکەین و دەیخەینە ئاوی ساردەوە تا ببێتە قاڵب.

 

"بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەوە لە بەخێوکردنی گامێش هەیە"

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەخێوکردنی گامێش کەمیکردووە، ئەو خێزانانەی کە ١٠٠ گامێشیان بەخێو دەکرد، ئێستا تەنها ٥٠ گامێشیان هەیە، یەکێک لە هۆکارەکان بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر لیرەی سووریا، کە بە شێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ، هۆکارێکی دیکەی گرنگ کەمبوونەوەی ئاستی ئاوە، چونکە دەوڵەتی تورکیا بۆ چەندین ساڵە ئاوی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیوە، لەوانە ڕووباری جەقجەق کە شوێنی سەرەکی ئاوی ناوچەی جزیرەیە.

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئاژەڵداری ئاستەنگ دەکات

بەسمە حەمادی وتیشی: تورکیا ئاوی لەسەرمان بڕیوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ زەحمەتی لە ئاژەڵداری و لە هەمان کاتدا گامیش بێئاو دەبن، بەهۆی بڕینی ئاوەوە، پێویستە لە وەرزی هاویندا گامێشەکان ببەین بۆ ناوچەی ڕەققە بۆ ئەوەی تینوو نەبن، هەندێک خێزان هەن کە چیتر ئاژەڵیان نییە و هەندێکیشیان ژمارەیەکی کەمیان ماوەتەوە.

 

"لە هەموو بارودۆخێکدا ئاژەڵداری دەکەین"

بەسمە حەمادی ئاماژەی بەوەکرد، ناتوانن دەستبەرداری کارەکانیان بن چونکە بووەتە بەشێکی گەورەی ژیانیان، نایانەوێت لەناو بچن و وتی: ئەم پیشەیە بووەتە بەشێک لە ژیانمان و ناتوانین کۆڵ بدەین، تەنها وەک سەرچاوەیەکی بژێوی ژیان نابینین، خاوەندارییان لێدەکەین و نامانەوێت لە ناوچەکەمان ون بین، سەرەڕای هەموو بارودۆخێک بەردەوام دەبین لە بەخێوکردنیان.