لەناو ڕێگری و هێرش و پەلامارداندا بە ئاوی هەنار درێژە بە ژیانی دەدات

سینام هەبەش عەفرینییە و دوای داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا ناچاربوو کۆچ بکات بۆ شەهبا و ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لەژێر گەمارۆی حکومەتی شامدا دەژین.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- سینام هەبەش لە عەفرینەوە دوای داگیرکردنی دەوڵەتی تورک لە ٢٠١٨دا ناچاربوو کۆچ بکات بۆ شەهبا، سینەم هەبەش ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لەژێر ڕێگری حکومەتی شام دەژین و ئاوی هەنار "ڕوبی هەنار" دروست دەکەن، سینەم هەبەش لە گوندی زیارەت لە ناوچەی شێراوا لەگەڵ خێزانەکەی هەموو ساڵێک بە دەستی خۆیان ئاوی هەنار ئامادە دەکەن، دەڵێت ئاوی هەنار بۆ زۆر نەخۆشی سوودبەخشە.

 

"بە ئاوی هەنار بژێوی ژیانمان دابین دەکەین"

سینام هەبەش باسی چۆنیەتی دروست کردنی ئاوی هەناری کردو وتی: لە وەرزی پایزدا هەنار دەکڕین و ئاوەکەی دەردەکەین، پاشان ئاوەکەیان دەکوڵێنین هەتا ئەو کاتەی ئامادە دەبیت، هەموو ساڵێک ئاوی هەنار دروست دەکەین و لە ناوچەکانی کۆچ بە فرۆشتنی بژێوی ژیانمان دابین دەکەین، هەروەها پارێزگاری لە نەریتەکانمان دەکەین، لە داپیرەمانەوە فێربووین چۆن ئاوی هەنار دروست بکەین.

 

"ئاوی هەنار سوودێکی زۆری هەیە"

لە کۆتاییدا، سینام هەبەش ئاماژەی بەوەکرد، ئاوی هەنار بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان سوودبەخشە و وتی: هەموو کەسێک دەتوانێت سوودێکی زۆر لە ئاوی هەنار وەربگرێت، زۆر باشە بۆ نەخۆشیەکان هەروەها لە خواردنەکاندا بەکاردێت و تامی زۆر باشە، دراوسێکان لەگەڵمان کۆدەبنەوە و یارمەتیمان دەدەن، ڕۆژەکانمان بە خۆشی و خۆشەویستییەوە بەسەر دەبەین، داوا لە هەمووان دەکەم سوودەکانی ئاوی هەنار بزانن، چونکە زۆر سوودبەخشە.