فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکردو بەروبوومی خۆماڵی سەرنج ڕادەکێشێت

ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكردو بەرهەمە خۆماڵییەکان سەرنجی سەردانیکەران ڕادەکێشێت.

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ ٣١ی تشرینی یەکەم، ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نارو پایزی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكرد، بۆ ئەو مەبەستە  ٦٠٠ كه‌پر به‌سه‌ر خاوه‌ن باخ و دوكانداره‌كان دابه‌ش كراون.

 

سه‌رجه‌م به‌روبوومی هه‌نارو خواردنی كورده‌واری نمایش كراوه‌و گه‌شتیاران له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق سەردانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ده‌ست كه‌وتنی به‌روبومی خۆماڵی دەکەن.