ژنانی دوکانداری هەرات دەستیان بە کار کردن کردەوە

بە کاراکردنەوەی سەنتەرەکەیان، جەمیلە و هاوڕێکانی و ئەو ژنانەی کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، لە زیندانی ماڵەوە، کە تاڵیبان بۆی دروستکردبوون، ڕزگاریان بووە.

بەهاران لاهیب

 

هەرات- لە پارێزگای هەرات، ناوەندێکی بازرگانی ژنان هەیە بە ناوی "خەدیجە کوبرا"، کە زیاتر لە ١٧ ساڵە کاردەکات. بەڕێوەبەر و فرۆشیارانی ئەم ناوەندە ژنانن و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​کە تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە دەست، چالاکییەکانی ئەم ناوەندە وەک چالاکییەکانی دیکەی ژنان ڕێگری لێکرا،  بە هەوڵی ژنانی ئەم سەنتەرە نزیکەی ١٠ مانگە چالاکییەکانی دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام بەشی پەروەردە و کات بەسەربردنی ئەم سەنتەرە ڕێگەیان پێنەدراوە کارەکانی دەستپێبکاتەوە.

 

جەمیلە ڕەسوڵ، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری سەنتەری خەدیجە کوبرایە و  هاوکات خاوەنی دوکانی بەقاڵییە لەم سەنتەرە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە، وەک هەزاران ژنی دیکەی ئەفغانی، تاکە بژێوی خێزانەکەیە، بە کاراکردنەوەی سەنتەرەکەیان، جەمیلە و هاوڕێکانی و ئەو ژنانەی کە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن، لە زیندانی ماڵەوە، کە تاڵیبان بۆی دروستکردبوون، ڕزگاریان بووە.

 

هەرجارێک ئەندامانی ناسراوی تاڵیبان دێنە ئەم سەنتەرە و جەمیلە و ژنانی دیکە داوای چالاکییەکانی هەموو بەشەکانی ناوەند دەکەن، هەمیشە بە گاڵتەوە پێیان دەوترێت کە تا فەرمانی دووەم داخراوە، جەمیلە دەشڵێت: ڕاگرتن خاڵی دووەمی تاڵیبانە، وەک قوتابخانەی کچان کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕێگەیان پێنەدرا بەردەوام بن لە خوێندن.