٢٦ ساڵە هاوڵاتیان لەم کارە بێئاگان

لە وەرشەی چاک کردنەوەی محاویلاتی کارەبای سلێمانی ژنان کاری چاک کردنەوەی ئەو محاویلاتانە دەکەن کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاد لە تواناکەیان و گۆڕانی کەش و هەواوە لە کار کەوتوون، ٢٦ ساڵە ژنان لەم بوارەدا کاردەکەن بەڵام تا ئێستاش زیاد لە سێچارەکی هاوڵاتیان لەمە بێئاگان.

ناوەندی هەواڵ

 

زیاد لە ٢٥ ساڵە ژنان کاری چاککردنەوەی محاویلاتی کارەبا دەکەن کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاد لە تواناکەیان و گۆڕینی کەش و هەواوە  لە کاردەکەون، بەڵام تا ئێستاش زیاد لە سێچارەکی هاوڵاتیان لەمە بێئاگان، وەک خۆیان دەڵێن هەرچەند کارەکەیان قورسە بەڵام ئێمە بەردەوامین چونکە ژن دەبێت بوونی خۆی بسەلمێنێت.

لە وەرشەی چاکردنی محاویلاتی کارەبای شاری سلێمانی گروپێکی ٦٠ کەسی کاری چاکردنەوەی محاویلات دەکەن، کە لە نێویاندا نزیکەی ٣٠ ژن بەشداری کارکردنن، ئەم وەرشەیە ماوەی ٢٥ بۆ ٢٦ ساڵە لە شاری سلێمانی دامەزراوە، بەڵام لەو ماوە درێژەدا تا ئێستاش لە ٨٠٪  هاوڵاتیانی شارەکە نازانن کە لەو وەرشەیەدا ژنانن کار دەکەن.

نەخشین فەرەج  کارمەندێکی وەرشەی محاویلاتە و ماوەی ٢٠ساڵە کاری چاکردنەوەی محاویلەی کارەبا دەکات ئەو دەڵێت: " کارەکەمان زۆر خۆشدەوێت، سەختی کارەکەمان تەنها کێشی قورسی محاویلەکانە".

هێرۆ ڕەئوف دەرچووی پەیمانگای تەکنکیە ١٧ ساڵە کاری تەرکیبی محاویلە دەکات کە بریتیە لە هەڵوەشاندنەو و بەستنەوەی محاویلە، هەروەها لە بارەی تەرکیبە وە وتی: " هەر محاویلەیەک جۆر و شێوازی هەڵوەشاندن و بەستنەوەی جیاوازە".

ژن دەبێت بوونی خۆی بسەلمێنێت

ڕووپاک محەمەد یەکێکە لەو ژنانەی کە لە وەرشەی چاکردنی محاویلەی کارەبادا کار دەکات ئەم ژنە هەرچەن لە بواری تایبەت بە کارەکەیدا نەیخوێندوە بەڵام ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی حەزی بۆ کارەکە شارەزاییەکی باشی پەیدا کردووە و تا کۆتاش بەردەوام دەبێت لە کارکردن و ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوام کار دەکات، هەروەها وتی: "لە کۆمەڵگادا پێم دەڵێن ئەم کارە کاری ئافرەت نیە قورسە بۆ ئافرەت ڕاستە کارەکە قورسە بەڵام بەردەوامین هەروەها ئافرەت دەبێت بوونی خۆی بسەلمێنێت".

زیاتر لە نیو سەدەیە لە هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان بە کەرەبا ئاشنا بوون لەو سەردەمەدا پێی وتراوە "عەرشی عەلەتریک"، لە ئێستاشدا سیستمی کارەبای هەوای بەکاردەهێنرێت، بە هۆی گۆڕانی کەش و هەواوە، محاویلەکانی کارەبا و کێبڵ و وەیارەکانی کارەبا توشی تێکچوون دەبن، دواتر دەبرێنە وەرشەی کارەبا و ئەو ژنانە هەڵدەستن بە نوێژن کردنەوەیان.

 

ت.پ