چاند و هونەر
-

ژن و جلوبەرگی کورد؛ لە پاراستنی شوناسەوە بۆ دوورین و لێکۆڵینەوە
جلوبەرگی کوردی کە هێمای شوناس و بەرخۆدانە، لە ڕێگەی هەوڵی ژنان بۆ پاراستن و بەرهەمهێنان و لێکۆڵینەوە بووەتە میراتێکی زیندوو و دینامیکی. ئەم جلە لە ڕێگەی هونەر و داهێنانی ژنانەوە بە هێمای مێژوویی و نەتەوەیی ڕازاوەتەوە.
-

شانۆی وێژەیی؛ ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ژنان بە درێژایی مێژووە
فێستیڤاڵی "وێژە" بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی ژنان و ناساندنی ژنانی وەک سەدیقە دەوڵەت ئابادی، کەژاڵ قەمەری و فەردین قادری ژنانی چالاکوانە لە ئێران، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ تا ١٦ی ئادار لە کۆمەڵگەی فەجر سنە بەردەوام بوو.
-

"لمابعد الآن" کاتێک کارەسات دەبێتە بۆیاخ لەسەر کانڤاسێک
هونەرمەند هیند ڕەشیدی جەختی لەوە کردەوە کە هونەر بووەتە ئامرازێکی چاکبوونەوەی دەروونی و بەشێک لە چارەسەری کارەساتەکان وتی: ئێمە بە هونەر و شیعر و چیرۆک کارەساتەکانمان نیشان دەدەین.
-

لە ڕێگەی هونەرەوە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەردەبڕدرێت
هونەرمەند مزگین مەحمود ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی هەوڵە هونەریەکانیانەوە توانیان ئەرکێکی هونەری خۆیان ئەگەرچی بچووک بووبێت، لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە ڕێگەی شانۆ و وێنەکێشان و گۆرانی و کلیپەوە بەجێبهێنن.
-

ژنان لە ڕێگەی گۆرانییەوە ئازار و خۆشی خۆیان دەردەبڕن
ژنانی تونس ڕایانگەیاند کە بە درێژایی مێژوو ژنان ڕوویان لە گۆرانی کردووە بۆ دەربڕینی هەست و ئازارەکانیان، لە سەردەمەکانی ڕابردوودا گۆرانی ڕێگەیەک بووە بۆ ئەوەی ژنان خۆشی و ئازارەکانیان دەرببڕن و ئەمەش تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
-

هونەر؛ چەکێک لە شەڕی ژنانی ئەفغانی دژ بە تاڵیبان
ژنانی ئەفغانستان ڕوویان لە هونەر کردووە بۆ ئاشکراکردنی تاوانە بەردەوامەکانی دژیان و خۆڕاگری بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان، بۆ هەندێک کەس ئەم هونەرە بە واتای وتنی نا بۆ خوێندنگە ئاینییەکانیش دێت.
-

زاییش؛ ئەو ساتەی هونەر لەدایک دەبێت
پێشانگای گروپی زاییش کە ٨٠ هونەرمەندی تێدایەو ٦٠ یان ژنن، بەرهەمەکانی لە بوارەکانی نیگارکێشی، پەیکەرسازی، ئینستێلاسیۆن، هونەری نمایشی نمایشکرد.
-

نیگارکێشی، سەرهەڵدانەوەی بەهرەی ژنانی تونس دوای خانەنشین بوون
بێ گومان بەهرە هەمیشەییە و هەرگیز کاڵ نابێتەوە؛ تەنها پێویستی بە دەرفەت یان کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی جارێکی تر گوڵ بکاتەوە، وێنەکێشان یەکێکە لەو بەهرانەی کە لەناو ژناندایە و دەتوانێت لە هەر تەمەنێکدا ببێتە واقیع.
-

شانۆی کوردی؛ هونەرێک کە لە سایەی قەدەغەکردنەکاندا وەستاوە
پەریناز دەلایز، ئەکتەری شانۆ جەختی لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی بەهێزتر لە دژی ئاسمیلەکردن و سەرکوتکردنی زمانی کوردی کردەوە و ڕایگەیاند، خەبات بۆ نمایشی شانۆی کوردی بەردەوامە. ژنانی هونەرمەند خەباتێکی دووانەی دژی سەرکوتکردنی شانۆی کوردی بەڕێوەدەبەن.
-

لە تابلۆکانی ڕووناک عەزیزدا ژن هێمای ژیان، خەبات و ئازادییە
لە تابلۆکانی شیوەکار ڕووناک عەزیزدا، ژن هێمای ژیان، خەبات و ئازادییە، تا ئێستا تابلۆكانی بوونەتە بەرگی زیاتر لە ٥٧ گۆڤار، پەرتوک و دیوانی هۆنراوە لە سەرانسەری جیهاندا.
-

كولتوورو هونەری ستیا نەخشا بە بەرهەمەکانی ڕۆژی ٨ی ئادار دەڕازێنێتەوە
ئەندامانی کۆمەڵەی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا ڕایانگەیاند کە نزیکەی دوو مانگە ئامادەکاری بۆ ٨ی ئادار دەکەن و بە جۆش و خرۆشەوە بە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژەکەیان پیرۆز دەکەن.
-

"مایستەر و عەزە" خاوەنی یەکەم ئەزموونی چارەسەری مۆسیقا لە پاریسن
ساڵۆنی "عەزە" بۆ ژنان نمایشی جلوبەرگی فۆلکلۆر و خزمەتگوزاری دیزاینی خەنە و خواردنی ڕۆژهەڵات و شیرینیی پێشکەش دەکات، هەروەها وتار لەسەر چارەسەری دەروونی و گەشەپێدانی کەسی سازدەکات.
-

پێشانگای"دیالۆگ لەگەڵ ئاو" لەلایەن ژنە هونەرمەندان لە مەراکش کرایەوە
هونەرمەندانی مەغریبی ناجیا مۆرابیت و فاتیحە بۆولمانە دەڵێن “ژیانێک بەبێ ئاو نییە” دەیانەوێت لەگەڵ پێشانگایەکدا هۆشیاری لە گرنگی ئاو بەرز بکەنەوە.
-

پێشانگا لە ڕەققە: هونەر لە ڕێگەی بەرخۆدانی ژنانەوە گەشە دەکات
بە بۆنەی ٨ی ئادار کە ژنان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئامادەکاری دەکەن، ژنانی ڕەققە وێنەکانیان نمایش کرد کە خەباتی ژنانیان وێنا کردووە، ئەو هونەرمەندانەی بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە، دەڵێن: هونەر لە ڕێگەی بەرخۆدانی ژنانەوە گەشە دەکات.
-

"وەک مامۆستایانی هونەر پێویستە داهێنان لە هونەرەکەمان بکەین"
ماریا سوهەیب لە کارە هونەرییەکانیدا کولتووری کوردی بە بنەما گرتووە و داواش لە هونەرمەندان دەکات، داهێنان لە هونەرەکانیاندا بکەن
-

مامۆستایانی هونهر له ههڵەبجه: پێویسته هونهر گرنگی پێ بدرێت
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە پێشەنگای هونەریی مامۆستایانی هونەر بە ناونیشانی "ماڵباتێک لە ڕەنگ و نۆتە" کرایەوە و زیاتر لە ١٠٠ شێوەکار تیایدا بەشداربوون.
-

دەرهێنەری سودانی لە فیلمی دیکۆمێنتاریدا ئازاری گەلەکەی بەرجەستە دەکات
سینەما و فیلمەکان لە سودان لە ڕێگەی کارەکانەوە بەشدارن لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی کە ڕەنگدانەوەی ئازارەکانی خەڵک ، لە قۆناغەکانی شەڕ و ئاوارەبووندا نیشاندەدەن ، چونکە فیلمەکان لە ڕێگەی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانەوە دەنگی خەڵک دەگەیەننە جیهان.
-

بە بۆنەی ٨ـی ئادار هێلالی زێڕین کلیپێکی بڵاو کردەوە
هێلالی زێڕین بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، کلیپێکی بە زمانی عەرەبی بەرهەمهێنا.
-

شۆخە کامەران نامیلکەی مرواری پێشکەش بە منداڵان دەکات
لە مەراسیمێکدا ناساندن بۆ پەرتوکی هۆنراوەی شۆخە كامەران کرا و نووسەر دەڵێت: هۆنراوەم بۆ منداڵان و گەورانیش نووسیوە، بەڵام خۆم لە نووسینی بواری منداڵان دەبینمەوە.
-

کولتووری دەنگبێژی بە دەنگی ژنان زیندوو دەبێتەوە
گۆرانیبێژ هەلیم ئیزەر که ساڵانێکه له ڕێگەی گۆرانی وتنەوە هه ست و سۆزی خۆی دەردەبڕێت، ڕوونیکردەوە کە گۆرانی وتن شێوازێکه بۆ دەربڕینی ئازار و ئەزموون و خۆشی و وتیشی: خۆشەویستی خەڵک بۆ دەنگبێژی نەماوە، داوای پاراستنی کولتووری دەنگبێژی دەکات.