چاند و هونەر
-

نەبینینی چاوەکانی نەبووە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتنی
دیانا حەساری چاوەکانی نابینێت، بەڵام ئەوە نەبوەتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتن و خۆناسینی لە بواری هونەردا، بە هەست و دەنگە خۆشەکەی کەسانی دەوروبەری سەرسام دەکات.
-

تۆڕی پاراستنی ژنان: سەما بەرخۆدانە
گۆڕانکاری لە ڕۆح و دروستبونی جیاوازی لەهەر ژنێکدا، شتێکە تێکۆشانی ژنان دروست دەکات، تۆڕی پاراستنی ژنانیش دەێت:" سەما بەرخۆدانە".
-

پێشەنگای شێوەکاری "ژن نیشتمانە" لە سەقز بەڕێوەچوو
لە شاری سەقز پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بە کاری ژنانی هونەرمەند کرایەوە و تێیدا هونەرمەندان کارەکانیان نمایش کرد.
-

ژنانی ئاوارەی ئیدلب بە ناچاری لەبەر خۆر کاری چاندن دەکەن
ژنانی باکوری سوریا کە ئاوارەی دەوروبەری ئیدلب بون، بە ناچاری و بە سەختیەکی زۆرەوە کاری چاندن دەکەن و هەقدەستی کاریشیان وەک پێویست نادرێتێ.
-

جیهان بەرکەل: بە خوێندنەوەی کتێب پرسەکانی خۆم چارەسەر دەکەم
جیهان بەرکەل ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی حەلەب ئاماژە بەوەدەکات، خوێندنەوەی کتێب هۆشمەندی مرۆڤ دەگۆڕێت و زیرەکیان دەکات، دەشڵێت:" من گەلێک پرسی تایبەت بەخۆمم بە خوێندنەوەی کتێب چارەسەر کردوە".
-

ئیمان لەسەر شەقام و بە خەندەوە دەف بۆ ڕێبواران دەژەنێت
ئیمان قادر لەناو شەقام و بازاڕەکانی هەڵەبجەدا بە دەستی بە دەف و لێوی بە خەندەوە دڵی ڕێبواران و هاوڵاتیان خۆشدەکات، دەشڵێت خولیام ئەوەیە ببمە ژەنیارێکی پێشکەوتوو.
-

گۆڕی ژنە هونهرمهندێكی ناودار وێرانكراوە
گۆڕی ژنە هونهرمهندێكی ناوداری میسر وێرانكراوەو دەنگۆی ئەوە هەیە بههۆی نۆژهنكردنهوهی شهقامێكی نزیك باڵهخانهی نوێی مۆزهخانهی وڵاتەکەوە بێت.
-

لە فێستیڤاڵی کان، بایەخی کەم بە ژن دەدرێت
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی کانی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکەن، لە کۆی ٢٤ فیلمی سینەمایی تەنها چوار فیلمیان دەرهێنەرەکانیان ژنن کە فیلکەمانیان بۆ فێستیڤاڵەکە بەرهەمهێناوە.
-

زنجیرە چالاکی هەفتەی هونەریی لە کۆبانێ کۆتایی هات
تەڤگەری هیلالی زێڕینی کانتۆنی کۆبانێ بە دروشمی" بە کلتوری هیلالی زێرین و هونەری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، ئێمە داگیرکاریی ڕادەگرین" کۆتاییان بە زنجیرەیەکی چالاکیی هونەریی هێنا، کە ٦ ڕۆژی خایاند.
-

گوگڵ یادی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مەلیحە ئەفنان"ی کردەوە
مەلیحە ئەفنان یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هونەری پلاستیکی بەناوبانگە، خاوەنی چەندین پێشانگای تاکەکەسی و گروپە، کە بەشی زۆری کارەکانی لەناو مۆزەخانە و پێشانگاکانی وڵاتانی ئەوروپا هەن.
-

کچانی عەفرین گۆرانی "کچم سەربڵندم"یان بڵاوکردەوە
کلیپی "کچم سەربڵندم" ناوەڕۆکەکەی پیشاندانی قارەمانی، تێکۆشان و جوانی ژنانە، ژن بە دیمەن و خۆبەڕێوەبردن شوێن لە کلیپەکە دەگرن و لەلایەن ئەندامانی هیلالی زێڕینی عەفرین ئامادە کراوە.
-

کارەکانی ماڵەوە دووبارەن بۆیە گرنگە کارێک بکەین بۆ ئاسودەیی دەرونمان
ژنێکی گەنجی دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی دەرمانسازیی، دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادقە و لە منداڵییەوە خولیای کاری چنینی ئەتەمینی هەیە، چەندین تابلۆی جوانی کێشاوە و ماڵەکەی بە کارە هونەرییەکانی خۆی ڕازاندووەتەوە.
-

سرودی "هێزی ژن" لە وتنی شەیدا قەوامی، بڵاوکرایەوە
سرودی "هێزی ژن" نوێترین بەرهەمی شەیدا قەوامییە ، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی ئاژانسی ژنهاوە بڵاوکرایەوە.
-

یادەوەرییەکانی ئەسفەهان، ئاوێتەی هونەر و مێژوو
ئەسفەهان یەکێکە لە بەناوبانگترین و خۆشەویستترین شارە گەشتیارییەکانی ئێران، بە تایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئێرانی و بیانی ڕووی تێدەکەن، هونەری نەریتی، تەلارسازی ئیسلامی بێوێنەی بینا مێژووییەکانی ئەم شارە لە زۆر بەشی جیهاندا بەناوبانگە.
-

داپیرە ئایشە لەگەڵ نەخۆشی و تەمەنە زۆرەکەیدا بەردەوام گۆرانی دەڵێت
ئایشە ئوزومی ١٠٠ ساڵ هەرچەندە نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە، ئەو گۆرانییانەی لە پێشتردا لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دەوتران، لەبیرنەکردووە و باسی لەوەشکرد دوای مردنی دایک و باوکی بەتەنها ماوەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک دەکات کە سێ ژنی هەبووە، دەشڵێت: دوای ئەوەی هاوژینەکەم مرد دووبارە بەتەنها مامەوە، گۆرانییەکانم بوونە سەرچاوەی ئابوری و سەبر بۆ من.
-

کەرنەڤاڵی کتێب لە هەڵەبجە کرایەوە
کەرنەڤاڵی کتێب لە هەڵەبجە کرایەوە و تێیدا زیاتر لە ٧٢٠ ناونیشان و سەرچاوەی دەزگای ئەندێشە و دەزگاکانی تری تێدا نمایش دەکرێت و ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

گوزارشتێک لە ئازارەکانی نەخۆشخانەی هیوا
لەلایەن تارا محەمەدی وێنەکێش تابلۆیەک وەک گوزارشتێک لە دۆخی نەخۆشانی هیوا و ئەگەری بە ئەهلی بوونی نەخۆشخانەکە بە ناوی (تابلۆکە خۆی ئەدوێ)کێشراوە، دەشڵێت ئەرکی هونەرمەند تەنها ئافراندنی ئەستاتیکا نییە، بەڵکو گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتییە.
-

تابلۆی هاوار لەلایەن لەنجە سالم'ەوە نەخشێنرا
تابلۆی محەمەدی ١٣ ساڵ کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بریندار بوو، لەنجە سالم دەیکاتە تابلۆیەک و پێشکەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی دەکات.
-

ڤێستیڤاڵی "گرتەیەک لە نیشتیمان" بەڕێوەچوو
لە پێناو پێکەوەژیان و زیندوو کردنەوەی هونەری فۆتۆگرافی لە کوردستان و عێراق، دەزگای مرۆی مام لە ژێر دروشمی "ئاشتی، پێکەوەژیان، گەشەپێدان" ڤیستیڤاڵێکی تایبەت بەکارەکانی فۆتۆگرافەرانی عێراق و کوردستان ڕێکخست.
-

خاکی پەژموردە، شانۆییەک دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا
شانۆیی خاکی پەژموردە، دوێنێ لە شارۆچکەی کەلار لەلایەن گروپی شانۆیی شەم نمایشکرا، کە تێێدا باس لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بڕینەوەی دارستانەکانی بادینان دەکات