زنجیرە چالاکی هەفتەی هونەریی لە کۆبانێ کۆتایی هات
تەڤگەری هیلالی زێڕینی کانتۆنی کۆبانێ بە دروشمی" بە کلتوری هیلالی زێرین و هونەری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، ئێمە داگیرکاریی ڕادەگرین" کۆتاییان بە زنجیرەیەکی چالاکیی هونەریی هێنا، کە ٦ ڕۆژی خایاند.
کۆبانێ- زنجیرە چالاکی هەفتەی هونەری کە لە شارۆچکەو ناوچەکان بەڕێوەچوو لە ٦ەمین ڕۆژدا تەواو بوو، لەناو چالاکییەکان، گۆرانی، شانۆ، هۆنراوە، ئاهەنگ و کاری گەلەری و خواردن پێشکەشکرا.
"کلتور ناسنامەی گەلانە"
لە چالاکییەکەدا سەرنج خرایە سەر ڕۆڵی ژنان لە کلتوردا، ساڵانێکە دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات کە گەلی کورد لە کلتورەکەی دوربخاتەوە، بەڵام دەبێت ئێمە ڕێگە نەدەین ئەو خەونەی دوژمن بێتە بەرهەم و لە بەرامبەردا تێکۆشان بکەین.
یەکێک لەو ژنانەی بەشداری زنجیرە چالاکیەکەی کرد بە ناوی گوڵچین وتی :" ئەو چالاکیەی ئێمە لە سەرانسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشکەشکراو وەک هەرێمی فورات لە هەموو ناوچەکانی کۆبانێ چالاکییەکانی خۆمان نمایش کرد و بە سەرکەوتویی کۆتایی هات".
"ئامادەکردنی خواردنەکانی هەرێمەکە"
دایکێک بە ناوی سدیقە کوردۆ دەربارەی ئەو زنجیرە چالاکییە وتی:" ئێمەش وەک دایکان شوێنی خۆمان لەناو چالاکییەکە بە دروستکردنی خواردن گرتبوو، سێ دایک بووین و خواردنی جیاوازمان ئامادەکرد و پێویستە خواردنە کلتورییەکانی خۆمان زیندوو بکەینەوە".