"ژنەکان هەر پەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت"

پێشانگەیەکی شێوەکاری بەناوی "ژنەکان هەر پەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت" لە هەڵەبجە بۆ ١٣ ژن کرایەوەو دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هەڵەبجە

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٦ی ئایار، لە پارێزگای هەڵەبجە بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە پێشانگەیەکی شێوەکاری بە ناوی "ژنەکان هەر پەنجەیەکیان ڕەنگێکی لێ دەڕژێت" بۆ ١٣ ژنی شێوەکار کردەوەو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و وابڕیارە بکریتە نەریتیکی سالانەو لەچەند شارو شارۆچکەیەکی کوردستان نمایش بکریت.

 

لە پێشانگەکەدا ٢٦ تابلۆ بە هەست و پیناسەی ژنان نەخشینرا بوون و لەو بارەیەوە سۆزیار مەحمود، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان و مامۆست بە کۆمەڵێک تابلۆ بەشداربووە و وتی: کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگانە بۆ ئیمە زۆر باشە بۆ کڕین و فرۆشتن، هەروەها تابلۆو وینەکیشەکان و نەبووە بە باو بەڵام لەم پێشانگەیانەدا ئەتوانین کارەکانمان بسازینێن و بە بینەریان بناسێنین.

 

سۆلین سەردار، هونەرمەند وتی: دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانم ، ئێستا مامۆستام و لەپال پیشەی مامۆستایەتیما خەریکی بەهرەی خۆمم، ئەم پێشانگەیانە بۆ ئیمە زۆر گرنگن چونکە بەردەوام خەریکی کار کردنین و توانای خۆمان لە پێشانگەکان پیشان دەدەین، بینیەریش بە بە حەزو ئارەزوەوە سەیری کارەکانمان دەکەن.

 

سەبارەت بەوەی تاچەن ژن بوون لە تابلۆکاندا ڕەنگ دەداتەوە سۆلین سەردار وتی: هەرچەندە تابلۆکانی من لە سروشتەوە نزیکن بەلام توانیومە چەندین ڕەنگی جیاواز بەکاربهێنم.