ژنێک پرچەکانی لەگەڵ با شەڕیان دەکرد و خۆشی لەگەڵ گولـلەی دوژمن
لەیلا قاسم، ژنێک بە شۆڕشگێڕی و بوێرییەکەی مێژووی بۆ خۆی و ژنی کورد تۆمار کردووە، بووەتە سومبولی ژنانی شۆڕشگێڕ، لە ڕۆژانێکدا کە کاری ڕێکخستن بۆ پیاوان قورس بووە، ئەو کاری ڕێکخستنی لە پایتەخی ڕژێمی بەعسدا ئەنجام داوە، ئەم بوێرییەی لەیلا دەبێتە هەوێنی هۆنراوە و ئاوازی چەندین هۆنەر و گۆرانیبێژ.
تەرزە تەها
ناوەندی هەواڵ- لەیلا قوتابیەکی زیرەک و هۆشیار، هەڵگری بیری ئازادی کوردستان و تێکۆشەر بۆ مافی کورد، ژنێکی کەم وێنە و چاو نەترس، بە کارەکانی لە ڕێکخستنەکاندا لە ناوجەرگەی بەغدا ڕژێمی ترساندبوو.
ژنێک پرچەکانی لەگەڵ با شەڕیان دەکرد و خۆشی لەگەڵ گولـلەی دوژمن، کوردستان ببووە مەجنونی لەیلا، خۆی کردبووە ئەو بووکەی لێدان و ئەشکەنجەکانی دوژمن چۆکی پێدانەدا، تەنانەت خودی سەرۆکی وەزیرانی عێراق داوای دانپێدانانی لێ دەکرد تا ئازادی بکات، بەڵام سەرکەشتر لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان سەری بۆ دوژمنان نەوی نەکرد و مەرگێکی لەبیرنەکراوی تۆمارکرد.
لە پاش لە سێدارەدانی، شاعیران و نوسەرانی کورد لە وەسفی ئازایەتی و بوێریدا دەیان هۆنراوەیان بۆ هۆنیوەتەوە، هەزاران منداڵ بە ناوی ئەوەوە ناونران.
هێمن موکریانی شاعیر، لە وەسفی لەیلادا بە مەجنون دەڵێت بە لەیلاکەت مەنازە، وەرە لەیلای کورد ببینە، ناوبانگی ببیستە، دەڵێت:
بەهاری زەرد (بۆ لەیلا قاسم)
هەمیشە دەرد دەبینم، دەرد دەبینم
درۆی دوژمن دەهۆی نامەرد دەبینم
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کەڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم
بەسۆزەی با کە سکڵی دڵ گەشاوە
دەرون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە
لەدووی لەیلا بە واوەیلا و شیوەن
دەرۆم و پۆلێ شین گێڕم بەدواوە
بزەی ھاتێ، وتی ڕوناکە ئاسۆم!
وەرە جەلاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە مێداڵی ئیفتخارە
کە بوومە قارەمانی میڵەتی خۆم
ئەوەی بیست شاعیر گریا بەزاری
ئەگەر چی بەسترابوو لێو و زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لەژێر خاکا هەمیشە لەپێش چاوان دیاری
كە تۆ تۆرای لەچاوان وەك خەوی من
لەبسكت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنون! بە لەیلای خۆت مەنازە
كە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
شیرکۆ بێکەس لە وەسفی لەیلادا دەڵێت:
ناو گۆمێ شووی كرد به ئاسۆیهك
له باوهشی سێیهم وهرزا
لهناو شهبقی دهمكهلا
كچێكیان بوو بۆ ناو
گهڕان ههرچی شاخه
كۆبوونهوه ههرچــی باڵنده و درهختــه گردبــوونهوه
و به ههموویان كچهكهیان ناو نا، "لهیلا"!
عەباسی کەمەندی، یەکێکە لەو هونەرمەدانەی کە هیچ کات دوای سیاسەت نەکەوتووە، بەڵام دوای لە سێدارەدانی لەیلا قاسم، شعرێکی بۆ دەهۆنێتەوە:
چۆڵی ناکەم سەنگەری چۆڵت خوەیشکە لەیلا
تا نەکێشم باری سەرکۆڵت خوەیشکە لەیلا
دکتۆر بەدرخان سندی، کە نوسەر و ئەدیبێکی کوردی ناوچەی بادینانە، دەڵێت:
ئەی بوراقە!
باڵەکانت بکەوە
پێش ئەوەی لە ڕەنگی شینی
ئاسمان بتوێتەوە
سەردانی شآرەکانی عێراق بکە
لەگەڵ دیجلە و فورات
لەسەر گردەکانی کوردستان بسوڕێوە
لەگەڵ لوتکە سەرکەشەکانی
ئەمڕۆ هەموومان (قەیسین)
بەرگەی دابڕان ناگرین
لەیلا هەڵدەگری و بۆ خۆی دەیباتەوە
دواستەم و ماندووبوون
ئەی بوراقە!
ئەی کەشتی پێغەمبەران
دەنگی حیلەت بدە بە حەوت
تەبەقەی ئاسمان
بە پەرییەکانی ڕابگەیەنە ئەوە
لەیلای کوردییە
ڕۆحی جوان و بێ گەردە
ئەم سەربەرزیە بەرزترە لە داری سێدارە
ئەمە شەرەفێکی مەزنە
هەرچەندە ستەمکاران ستەم بکەن
لەنێو چەوانی کورد پارێزراوەو
ئەمە لەیلایە و ئەمە هەمووی عێراقە
ئە بوراقە!
سڵاو لەکۆترەکانی ئاشتی بکە
فەریت ئەزونی، شاعیری باکوری کوردستان لە شعرێکدا بە ناوی (کاڤوکی سپی) دەڵێت:
هەرێن هەرێن، هەتا بەغدایێ هەرێن
بێنن ها بێنن سەری حوسێن، دڵ بەکر بێنن
سی باڤ حوسێن بیرنەکەن ها بیرنەکەن
وەرە وان، وەرە وان بەسە وان دا هەڵوەشێنن
حەرد و ئاسمان، عەرد و ئاسمان بەرسەر واندا ها بڕشێنن
حەیفە لەیلا، چرای کوردستانێ، بیستینن، ها بیستینن
جگەر خوێنی شاعیریش دەڵێت:
لەیلا کەچە میت و مەدا
جانێ خوە دا د بەر مە دا
بژین هەرچی کو جان فیدا
خوەش بن ژ تە ژار و گەدا
لەیلا چراخا شەڤڕەشە
وێ روو ل کوردان کر گەشە
کوشتن ب مە کوردا خوەشە
زۆرداری ئێدی نامەشە
لەیلا بژی، سەد ئافەرین
ژ بۆ مە بوویە ئۆل و دین
دیسا لە من دەر بوون برین
هەتا جگەر من بویە خوین
عەلی موراد مایخانی شاعیر شعرێکی درێژ بۆ لەسێدارەدانی لەیلا قاسم دەهۆنێتەوە بە ناوی "ڕۆژگار سەخت" :
فەسل وەهارن، فەسل وەهارن
سەرو شان خەڕی لاشەن ئازارن
لەیلا یە ئەیدە یە خوشڵ نووەن
خوەشی شیویاگەیە ڕەنجە ڕووەن
لە چەنگ بەعسییەل گشت پەرێشانەن
مەردم خەفەتبار چەو وەرگریانەن
زومرەی پیس! هەم غەدارەن
وەکوشتن کورد دەسەو کارەن
دەیشت گەرمەسێر لانەی شێرانە
جاگەی لەیلا، جای شێخانەن
کوشتەی لەیلام لانە بارەن
هەم بێ هورمەت ڕسوای زەمانەن
بنوڕنە کوردەیل لەگیان بێ زارەن
مەلوول و مەحزوون هەم خەتەتبارەن
لە حووکم بەعسێ لەلای بیازە
سەر وەقەبارە و لەش وەدەروازەن
بنووڕنە هاڵمان بیمن دەروەدەر
ملیکان وە و نسیب ئەرەو کولە خوەر
ئاورە گریاین ماڵیش وەتاڵان
گشتی منوجی ڕەنجی چەند ساڵان
چوپی چەمەری وە گریان بیومن
قامەت چەمیاگە جوور گووچان بیومن
لە دومای مەرگت هەر کەیمن یادگار
بنووڕ جەزرەوەی حاکمی ڕؤژگار
مزگانی لەیلا، کوڵان وە کەڵان
شۆڕش داگیرسا لەناوچەی گوڵان
بڕنە و وەدەس و ئاربیجی وەشان
وەد گوم نێکەیگەن، جوینت بی گومان
هەرکەس بمینیگ وەچەو خوەی دوینی
پێشمەرگەی پارتی هەر هەقت سینی
جگە لەم هۆنراوانە، لەلایەن گۆرانیبێژ (حەمە جەزا) گۆرانیەک بۆ لە سێدارەدانی وتراوە:
ئەی خوشکە لەیلا
وا بۆت دەکەم شین و واوەیلا
گوڵاڵي سورەی باغی کوردستان
ئەی خەبات کەری ڕێگای نیشتیمان
ئازا و مەردانە ڕووی کردە مەیدان
لەسەر زاری بوو وشەی کوردستان
ئەری سەرکەشی پارتی و بارزانی
پێشمەرگە و هەڵۆی چیاکانی
ئەوا من دەڕۆم بەجێتان دێڵم
خاکی کوردستان بە ئێوە دەسپێرم
هونەرمەند دیناش شیعری دکتۆر ئاراس کەریم بەناوی "لەیلا قاسم" دەکاتە گۆرانی و لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوی دەکاتەوە:
لە سێدارەكەی لەیلاوە
بانگی ئازادیمان. داوە
بانگێك بەگشت دنیای ئەوت
چەند مەزنە ئافرەتی كورد
ئەی گەلەكەی لەیلا قاسم
چیدی مەڵێ من بێ كەسم
كام میللەتی ئەم. دنیایە
وەك تۆ خاوەنی لەیلایە
كام نەتەوە بۆ خۆری دوور
خانمانی ڕوو سوور ڕوو سوور
بەرەو سێدارە ڕێ ئەگرن
وەک لەیلا بە پێوە ئەمرن
چەند لەگەڵ خاكدا ئەسووتاین
چەند خۆێنمان بەخشی، چەند گریاین
هێندەش سەربەزین كەئەڵێن
ئێمە نەتەوەكەی لەیلاین
ئەی لەیلای كوردستانەكەم
ئەی بووكی نێو مێژووەكەم
تۆ شاگوڵی شەھیدانی
تاجی سەری هەموومانی
ت.پ