زاییش؛ ئەو ساتەی هونەر لەدایک دەبێت

پێشانگای گروپی زاییش کە ٨٠ هونەرمەندی تێدایەو ٦٠ یان ژنن، بەرهەمەکانی لە بوارەکانی نیگارکێشی، پەیکەرسازی، ئینستێلاسیۆن، هونەری نمایشی نمایشکرد.

دلارام ئەسەدی

 

تاران - پێشانگای گروپی زاییش کۆمەڵێک بەرهەمی هونەرمەندان لە بوارەکانی نیگارکێشان، پەیکەرسازی، ئینستێلاسیۆن، هونەری نمایش، و زەڕەنگەری هاوچەرخ لەخۆدەگرێت، بە سەرپەرشتی پلاتفۆرمی جۆر، بە بۆنەی ساڵڕۆژی یەک ساڵەی، و بە پاڵپشتی مەعنەوی ماڵی هونەری هارمۆنی لە کۆمپلێکسی هارمۆنی کە دەکەوێتە سەر ڕێگای تاران – قەرەج لە ڕۆژانی ٧ تا ١١ی ئادار بەڕێوەدەچێت.

 

لە پێشانگاکەدا بەرهەمی نزیکەی ٨٠ هونەرمەند نمایش دەکرێت کە ٦٠یان ژنن، ئەو کارانەی کە چاودێری دەکرێن زۆرجار توخمەکانی ژن و جەستەی ژنانن.

 

ئەم پێشانگایە بە ناوی زاییش، مەبەست لە هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە دروستکردن و لەدایک بوونی هونەرە.

 

ئێمە لێیگەڕاین، لە تاریکیدا دەستمان بە گەڕانێک کرد، لە تاریکیدا، لە گوماندا، لە نێوان سێبەرەکاندا، لێیگەڕاتن و دێڕەکانمان دۆزیەوە کە ڕێگاکەیان پیشان دەدا، ڕووناکییەک لەم دۆزینەوە لەدایک بوو و دەرکەوتن شێوەی گرت، شێوازێک کە ئیتر لە بێدەنگیدا نەبوو بەڵکو قسەی دەکرد، کە ئامادە بوو، دۆزیمانەوە، دروستمان کرد، لە هیچەوە، لە ترسەوە، لە ئارەزووەوە، ئێستاش لەم بەردەوامییە، لەدایک بوون ڕوودەدات.

 

نیلا نەقشبەندی، گەنجترین هونەرمەندی بەشداربووی پێشانگاکە کە تەمەنی ١٧ ساڵە وتی: بە سێ بەرهەمەوە لە پێشانگای زایش ئامادەم، لەم پێشانگایەدا بەرهەمی زیاتر لە پەنجا هونەرمەند نمایش دەکرێن، بەرهەمەکانم بەناونیشانی (خاڵی ڕووناکی) تێکەڵەیەکن لە ڕەنگ و هەستەکانم.

 

پێشانگای زاییش، بە ناونیشانی ژنانە و ئامادەبوونی ژنانە، جیهانێک لە ئافراندنی ژنان نمایش دەکات، جیهانێک کە ساڵانێکە پشتگوێ خراوە و ئێستا نزیکەی ٦٠ ژن بە بوێرییەوە نمایشی دەکەن.