"ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" له ٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریای باشوور نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" له ٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریای باشوور نمایش دەکرێت.

ناوه ندی هه واڵ

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، له سێیەمین بەشداری نێودەوڵهتی خۆیدا لە بەشی  "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" A Window on Asian Cinema لە بیست و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان" Busan له کۆریای باشوور نمایش دەکرێت.

 

"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان"  که یەکێکه له گرینگترین فێستیڤاڵهکانی کیشوەری ئاسیا و یەکێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی باوەرپێکراویی ئەنجوومهنی بەرهەمهێنەرانی جیهانی فیلم  "فیاپف"  FIAPF له ئاستی دنیادا. ئەم ڕووداوه سینەماییه به پشتیوانی وەزارەتی فەرهەنگ، شارەوانی و ئەنجوومەنی شاری بۆسان و ناوەندی فیلمی کۆریا بەڕێوەدەچێت. 

 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بۆسان" به نمایشی کۆمەڵێک فیلم له سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانه؛ بەشی سەرەکی "سینەمای ئاسیا"، بەشی "کورته فیلمەكان"، بەشی "ڕەوته نوێیەکان"، بەشی "خەڵاتی کیم جیسێئوک" Kim Jiseok، بەشی "گۆشەی بەربڵاو"، بەشی خەڵاتی "مێکێنات" Mecenat، بەشی "بەڵگەفیلم"، بەشی خەڵاتی "سونجێ" Sonje، بەشی "خەڵاتی نێتپەک" Netpac، بەشی خهڵاتی "فیپێڕشی" FIPRESCI و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانه؛ بەشی "دیاردەکان" Icons، بەشی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا"، بەشی "سینەمای سەر ئاوەڵا"، بەشی ڤیترینی "بەڵگەفیلم"، بەشی "فیلمەکانی ژنه له ڕادەبەدەرەکان"، بەشی "سینەمای جیهان"، بەشی "سینەمای کۆریا"، بەشی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، بەشی "دیمەنی کراوه"، بەشی "دەنگی نوێ ـ فیلمه چینییەکان"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "چاوخشاندنێک به بەرهەمی دەرهێنەره داهێنەرەکانی سینەمای ئاسیا"، بەشی "سندووقی سینەمای ئاسیا" و هەروەها بهشی "بازاڕی فیلمی ئاسیا" له ڕۆژانی ٦ تا ١٥ی ئۆکتۆبەری٢٠٢١ له سینەما "بۆسان" و سینەماکانی دیکەی شاری بۆسان له وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.