یونسکۆ سنەی بە "پایتەختی نەورۆز" هەڵبژارد

یونسکۆ ئەمساڵ سنەی وەک پایتەختی نەورۆز دەستنیشان کرد، سنەییەکانیش بە هەڵپەڕکێ ئەم بڕیارەیان پیرۆزکرد.

سنە

 

شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن یونسکۆوە ئەمساڵ وەک "پایتەختی نەورۆز" هەڵبژێردرا، گەنجانی سنە بەجل و بەرگی کوردی و هەڵپەڕکێ ئەو بڕیارەیان پیرۆزکرد.

 

ئاگری نەورۆز ئەمساڵ هەم بە گەیشتنی جەژنی نەورۆز و هەم بەبحنەی بڕیاری ناساندنی سنە بە پایتەختی نەورۆز زوو دەستی پێکرد،  پۆستەرەکانی نەورۆز لە مەیدانی ئازادیەوە دەستیپێکرد و لە زۆربەی ناوچەکانی شارەکە هەڵواسرا.

 

هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەندامانی یونسکۆ بەشداری پیرۆزباییەکە بکەن.