"ئێمە بۆ ئەوەی بژین دەنووسین"
نووسین وەک ئامرازێک بۆ دەربڕین و چاکبوونەوەی دەروونی سەرهەڵدەدات؛ بە تایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە لە نووسیندا فەزایەک دەدۆزنەوە بۆ دەربڕینی هەستەکانیان و ڕەنگدانەوەی دەنگی کەسی خۆیان. لەم فەزایەدا گێڕانەوەکان دەبنە ئامرازێک بۆ بونیادنانی جیهانێکی هاوتەریب.

ئیبتیسام ئیغفیر
بنغازی- هانا بۆدبوس هەرگیز پلانی نەبووە ببێتە نووسەر، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەڕێکەوت بەشداری خولێکی پەروەردەی کرد بە ناوی "ئێمە بۆ ژیان دەنووسین" کە لەلایەن گروپی ئوردنی "علمنی"ەوە ڕێکخرابوو، هەر لەوێ بوو کە تێگەیشت کە دەنگێکی لەناو خۆیدا هەیە کە پێویستی بە بیستن هەیە، وشەکان دەتوانن دڵ ئارام بکەنەوە و دەرگای هیوا بکەنەوە. لەو کاتەوە هانا دەستی بە نووسین کرد، لەگەڵ نووسەرانی فەلەستین و ئوردن و میسر هاوکاری نوسینی کتێبیان کرد. هەرچەندە لە دەرەوەی لیبیا دەستی پێکردووە، بەڵام لە ڕێگەی نووسینەکانی لە فەیسبووک لەلایەن بینەرانی لیبیا ناسرا.
لەگەڵ هەر چیرۆکێک کە بڵاوی دەکردەوە، شوێنێکی بۆ خۆی لە دیمەنی ئەدەبیدا هەڵکەند، دیمەنێک کە دان بەوەدا دەنێت تا ئێستاش بۆ ژنان قورسە، بەتایبەتی لە بواری چیرۆکی خەیاڵیدا وتی: ئەو ساتەوەختە ساتێکی دۆزینەوە بوو؛ تێگەیشتم کە توانای دەربڕینی ئەوەی لە ناوەوەمدا هەیە، و شێوازی گێڕانەوەم سەرنجڕاکێش و جیاوازە. لەوێوە گەشتەکەم دەستیپێکرد، و لەو کاتەوە، بەشداریم لە ٩ پەرتوکی عەرەبیدا کردووە.
سەرەتا هانا بۆدبوس وەک پەناگەیەکی دەروونی ڕووی لە نووسین کرد؛ ڕێگایەک بۆ دەرخستنی هەستەکانی و زاڵبوون بەسەر خەمۆکی دوای منداڵبوون. بۆ ئازادکردنی بیرکردنەوە و هەستە کۆکراوەکانی، نووسینی بەکاردەهێنا. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، ئاشنا بوو بە چەمکی "نووسینی چارەسەری" و تێگەیشت کە دەتوانێت ئازارەکانی بکاتە ئەدەب و ئەزموونی کەسیی خۆی بکاتە گێڕانەوەیەکی نوسراو، گێڕانەوەیەک کە ڕەنگە کەسانی دیکەش تێیدا چارەیەک بۆ ئازارەکانیان بدۆزنەوە
پێیوایە نووسینی ڕاستیەکان مەرج نییە بە مانای شکاندنی نەریت بێت، هەروەها نووسەر دەتوانێت بوێر بێت بەبێ ئەوەی ڕووبەڕوو بێتەوە وتی: لە لیبیادا ئێمە سنووردارکردن و تایبەتمەندی خۆمان هەیە و پێموایە هەندێک جار نوسین و ئاماژەدان کاریگەرترە لەوەی کە ڕاشکاوانە و ڕاستەوخۆ بین، هەندێک لە نووسەران پێیان وایە بابەتی شۆک هێنەر ڕێگەیەکە بۆ ڕاکێشانی خوێنەران، بەڵام خوێنەری لیبی توانای قبوڵکردنی نوسینی کۆنەپەرستانەشی هەیە
نووسەر، ئەزموونەکەم هێشتا بەردەوامی هەیە، هێشتا دەرفەتێکم بۆ نەڕەخساوە کە ژنە نووسەرە خەیاڵییەکانی لیبیا بناسم، دیمەنی کولتووری ئێمە کۆبوونەوە و دەستپێشخەرییەکی کەمی هەیە کە ئێمە کۆبکاتەوە، ئێمە هێشتا هەمان ناو دەبینین و بێبەشین لە ڕووخساری نوێ.