وێنەکێشێک بە وێنەکانی ڕیز لە ناودارەکانی شارەکەی دەگرێت

کەژاڵ سەلاواتی، وێنەکێشی ئێرانی بۆ ماوەی ١٦ ساڵ سەرکەوتوو بووە سەرەڕای ئەو زەحمەتانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و لە ڕێگەی پێشانگاکەیەوە کاری کردووە بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری سنە.

ژونا ئەردەڵان

 

سنە-پێشانگای تابلۆ زەیتییەکانی کەژاڵ سەلاواتی، وێنەکێشی ئێرانی دوای ئەوەی وێنەی ٢٢  کەسایەتی بەناوبانگ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایشکرا، ئەمڕۆ ٤ی کانوونی دووەم کۆتایی هات.

 

کەژاڵ سەڵاواتی وتی: بڕوانامەی دبلۆمم لە هونەرە بینراوەکان وەرگرتووە جگە لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە گرافیک، بۆ ماوەی ١٦ ساڵە لەم بوارەدا کار دەکەم و دوای تەواوکردنی زانکۆ وازم لە کارکردن نەهێناوە و سەرەڕای ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی بوومەتەوە، بە ئیرادەی خۆم و ئارەزوو و پاڵنەرەکانم توانیومانە بگەمە ئەم قۆناغە، هەرگیز پەشیمان نەبوومەتەوە لە هەڵبژاردنی ئەم بوارە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێشانگایە کە بۆ ماوەی ٥ڕۆژ بەردەوام بوو، ٢٢ وێنەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شاری سنەی تێدابوو، وتی: کارم لەسەر وێنەکێشانی ئەو تابلۆیانە کرد بە بەکارهێنانی تەکنیکی وێنەکێشانی زەیتی لەسەر تابلۆکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە پیشانیان بدەم، ئامانجم لەم پێشانگایەدا ڕێزگرتن بوو لە هونەرمەندان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی شارەکە، پێشانگاکە تەنها یەک تابلۆی ژنانی بەناوبانگی تێدابوو، کە تابلۆی شاعیری "مەستورەی ئەردەلانی"یە، پێشانگاکە لەلایەن ژنانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.