ئەو وێنەکێشەی سنوورەکان ناناسێت: خاوەنداری لە شۆڕشی ژنان دەکەین

بەسما حسێن، وێنەکێشێک کە لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە، نەخۆشی شێرپەنجەکەی نەبووە بەربەست لەبەردەمیداو ئێستا مامۆستایە لە هیلالی زێڕین، وتی: دەبێت لە ڕێگەی هونەرەوە خاوەنداری لە مێژوو، کولتوور و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانی بکەین.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- بەسما حسێن، ٥٤ ساڵ، دایکی ٥ منداڵە، لە خێزانێکی خوێندەواردا گەورە بووە، لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بوو، بەڵام لە پەیمانگە مۆسیقای خوێندووە و مامۆستای مۆسیقا بووە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧، کاتێک دەرکەوت تووشی شێرپەنجە بووە، وازی لە ئەرکەکانی هێنا و چارەسەری بۆ کرا، بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە کاریگەری نەبێت، بە فەرمی دەستیکرد بە وێنەکێشان و لەگەڵ مامۆستای شارەزا پەروەردەی بینی و لە ماوەی سێ ساڵدا بوو بە مامۆستای وێنەکێشان و مۆسیقا لە هیلالی زێڕینی کانتۆنی حەسەکە.

 

"چوار وێنە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای هیلالی زێڕیب ئامادەن"

بەسما حسێن ئەو وێنانەی پێشکەش کرد کە لە ٥پێشانگادا نمایشی کردوون و سەرکەوتوو بوون، وێنەکانی زیاتر دەربارەی ژنان و گوندە کوردییە کۆنەکان و فۆلکلۆری کوردییەم ئێستا چوار وێنەیان کێشاوە و ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە بیستەمین پێشانگای هیلالی زێڕین لە حەسەکە،  لەبارەی ژیانی خۆیەوە وتی: لە منداڵییەوە حەزم لە وێنەکێشانە، هەموو ئازار و دڵتەنگییەکانم بەش دەکەم، ئەو ڕاستییەی کە بە پێنووس و دەفتەری تێبینی خۆم دەینووسم وەک پەیامێک دەیدەین بە دەوروبەرەکەم.

 

"بەهۆی وێنەکێشانەوە نەخۆشییەکی خراپم تێکشکاند"

بەسما لەبارەی ئەزموونەکانی خۆیەوە وتی: لە ساڵی ٢٠١٧، نەخۆشی شێرپەنجەم هەبوو، دڵتەنگ بووم، دەستبەرداری ئەرکەکانی مامۆستایەتی بووم، دەستم بە چارەسەر کرد، بۆ ئەوەی بتوانم مامەڵە لەگەڵ خۆمدا بکەم، ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی حەزم لێی بوو، لەو کاتەدا لەگەڵ مامۆستایەکی شارەزادا چووم و بە باشی فێر بووم، بۆ یەکەم جار وێنەیەکم کێشا، هەڵبژێردرا و سەرکەوتوو بوو لە پێشانگای هونەرمەندانی جزیرە، ئەمە ڕۆح و هێزی زۆری پێدام و ڕۆژ بە ڕۆژ کاری وێنەکێشانم پەرەپێدا، لەو کاتەدا، ئەو وێنەکە گوندێکی مێژوویی کورد بوو، لە چەندین پێشانگەدا بەشداریم کرد، دواتر بووم بە مامۆستای وێنەکێشان و مۆسیقا لە هیلالی زێڕین.

 

"تێکۆشان و ئیرادە بنەمای سەرکەوتنن"

بەسما حسێن وتیشی: کاتێک کەسێک ئیرادەو خۆشەویستی هەبێت، دەتوانێت بەسەر هەموو کێشەکاندا زاڵ بێت، هەروەها نەخۆشییەکەم تێپەڕاند بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کارەی کە خۆشم دەوێت، ئەگەر ئیرادە هەبێت، هەموو شتێک ئاسانە، من خۆم بەدەستەوە نەدا بە نەخۆشییەکە و هیوادارم هەمووان لەگەڵ خۆیاندا تێبکۆشن بۆ ئەوەی بتوانن براوە بن، ئێستا تەندروستیم باشە.

 

"هەموو ئەو وێنانەی کە کێشام دەربارەی بوونی ژنانن"

بەسما حسێن تیشکی خستە سەر ئەو وێنانەی کە کیشاونی و وتی: وێنەکانم هەمووی دەربارەی ژنانە، کاتێک ژنێک لە ماڵدایە ئەو خانووە ڕووناکە، بەڵام ئەو ماڵەی کە ژنی تێدا نییە ماڵێکی تاریکە، هەروەها من فۆلکلۆری کوردیم وێنا کرد و ویستم نیشانی بدەم کە کوردەکان خاوەنی کولتوورن و ئەوانەی پارێزگاری لەم کولتوورە دەکەن ژنن، لە ٢٠ی تشرینی دووەم، پێشانگایەک هەیە، چوار وێنەم ئامادە کردووە، وێنەکانم سەبارەت بە راپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا بەسما حسێن داوای لە هەموو هونەرمەندان کرد لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە بەشداری لە مێژوو و کولتوور و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژناندا بکەن.