لە بەرامبەر کۆسپ و بەربەستەکان بە هونەر بەرخۆدان دەکات

هونەرمەند ئەڤیندار دولیک ئاماژەی بەوەکرد بۆ ساڵی ٢٠١٤ بە کاری هونەری ڕەنگاوڕەنگەوە دەردەکەون و وتی: سەرەڕای هەموو بەربەست و قەدەغەکردنەکان، بە زمانی خۆمان گۆرانی دەڵێین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ساڵی ٢٠٢٣ بە فشار و بەربەستەکان تێپەڕی، ئەمساڵ سیاسەتی توندوتیژی و شەڕی تایبەت لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەڕێوەچوو، بەڵام سەرەڕای هەموو فشار و قەدەغەکردنەکان، کاری کولتووری و هونەری زیادی کردووە.

 

ئەڤیندار دولیک، یەکێک لە هونەرمەندانی ژنما، ئاماژەی بەوەکرد، بەبێ کەمکردنەوە بەردەوام دەبن لە کارە کولتوورییەکانیان و وتی: دژی سیاسەتەکان و بەربەستەکان لە هەموو شەقام و ماڵێکدا بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.

 

لەگەڵ ئەنجامدانی کارە هونەرییەکان لە کوردستان، هەوڵ دەدرێت بۆ پاراستنی زمان لەبەردەم کۆسپ و بەربەستەکاندا، خەباتکارانی ڕۆشنبیری کە بە زمانی دایکیان گۆرانی دەڵێن و شانۆ دروست دەکەن و فێستیڤاڵ ساز دەکەن، چەندین ساڵە دژی ئەم سیاسەتانە دەجەنگن، ئەو هونەرمەندانەی کە بەرامبەر ئاستەنگییەکان واز لە کارەکانیان ناهێنن ڕایانگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەموو شوێنێک بەرهەمی نوێیان هەیە.

 

"ڕووبەڕووی کۆسپی بێ بنەما بووینەوە"

هونەرمەند ئەڤیندار دولیک ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٠٢٣ بەبێ وەستان بەردەوام بوو لە کارەکانی لە ئەوروپاو لە هەر چوار لای کوردستان، وتی: ئەمساڵ بۆ ئێمە پڕ و تیژ بووە، ڕووبەڕووی کۆسپی بێ بنەما بووینەتەوە، ئەو کارەی ئەنجاممان دا لە گۆرانیەکانمان و ئەو وۆرکشۆپانەی کە بۆ منداڵان ڕێکمان خستبوون هەوڵیان دا ئەمساڵ قەدەغەی بکەن، هەرچۆن دەیانەوێت ڕێگری بکەن، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان هەم لەسەر شەقامەکان و هەم لە مەیدانەکان، چالاکییەکانمان نیشانی زهنیەتی قەدەغەکار دا.

 

"سەرەڕای هەموو شتێک، لە مەیدانەکان بووین"

ئەڤیندار دولیک ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هەموو شتێک، شەقامەکان و مەیدانەکانیان بەجێنەهێشتووە و بەردەوام بوون لە کارە بەرهەمهێنەرەکانیان، سەرەڕای فیستیڤاڵی ژنان و سینەما و شانۆ، وۆرکشۆپیان بۆ ژنان کردەوە و وتی: لە هەموو ئەو کارەدا، دەورە درابووین، بەڵام دەستبەرداری هونەرەکەمان نەبووین، لەم پرۆسەیەدا، بینیمان کە گەلچەند حەزیان لە کولتوور و هونەری کوردییە، بە تایبەتی دوای ئەو یاسایەی هیچ کارێکی کوردی لە ناوچەکەدا نەبوو، خەڵک زۆر دڵخۆش و هیوابەخش بوون، هەموو ڕۆژێک بەردەوام بووین لە کارەکانمان.

 

"دەمانەوێت ژنان لەناو چوار دیوار بێنە دەرەوە"

ئەڤیندار دولیک ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەوەی ژنان ئاگاداری هونەر بن، چالاکی و وۆرکشۆپی جۆراوجۆر ڕێکخران وتیشی: لەو چالاکییانەدا، گرنگییەکی زۆرمان بە ژنان داوە، نەک تەنها لە ڕێگەی کارە هونەرییەکانمانەوە دژایەتی توندوتیژی دەکەین، بەڵکو ئامانجمان ئەوەیە ژنان لە چوار دیواری ماڵەکانیان بێنە دەرەوەو بەشداری لە کارە هونەرییەکاندا بکەین، هەروەها ئەو فێستیڤاڵانەی کە  بۆ ژنان ڕێکمان خستبوون لەو چوارچێوەیەدا بوون، ژنان دەبێت لە هەموو کارێکدا جێگای خۆیان بگرنەوە، لە دژی شەڕی تایبەت، ئێمە لەگەڵ ژنان و منداڵان و هەموو کەسێکی دیکە دەبین.

 

"ساڵی ٢٠٢٤ کارەکانمان زیاد دەکەین"

ئەڤیندار دولیک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:  کارەکانمان هێشتا بەردەوامن، ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کارەکانمان زیاد بکەین، تەنانەت ئەگەر ئەوان قەدەغەی بکەن، لە هەموو شوێنێک دەبین، گەل و منداڵان بەبێ موزیک و هونەر بەجێناهێڵین، هەروەها ئەو کارەی ئەنجامی دەدەین ڕوونترین نموونەی ئەمەیە، هەر کاتێک ئەوان قەدەغە دەکران، دەچووینە لای هەزاران کەس، ساڵی داهاتوو پڕۆژەی باشمان دەبێت، دەستمان کردووە بە کارکردن لەسەر ئەو پرۆژانە.