تۆڕی پاراستنی ژنان: سەما بەرخۆدانە
گۆڕانکاری لە ڕۆح و دروستبونی جیاوازی لەهەر ژنێکدا، شتێکە تێکۆشانی ژنان دروست دەکات، تۆڕی پاراستنی ژنانیش دەێت:" سەما بەرخۆدانە".
زەینەب پەهلیڤان
ئزمیر- زۆر ڕێکخراو مافی ژنان دەپارێزن، هونەریش پارچەیەکە لە ژیان و ئێمە مافی ژنان لەو ڕێگەیەوە دەپارێزین، لە بەرامبەر هەر سەختیەک کە لە ژیاندا هەیە کاریگەری لەسەر ئێمە هەیەو دەمانەوێت کەیفخۆشیی بۆ خۆمان دروستبکەین و بتوانین ڕێکخستن بکەین، هونەر ئەو خاڵەیە کە هێزێک دەداتە ئێمە.
تۆڕی پاراستنی ژنان لە تەواوی تورکیادا سێ ساڵ و لە ئزمیر یەک ساڵە کار دەکەن، ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە، لەو بارەیەوە گیزەم جۆشکون دەڵێت:" ناسینی لەشی خۆت زۆر گرنگە، تەواوکەری هارمۆنی موزیک و سەمایە، ئێمە لە ڕێگەی سەماوە لەشی خۆمان خۆش دەوێت، هەر ژنێک ژیانی خۆیی و جیاوازیی خۆی دروست دەکات، تێکۆشانی ژنان دروست دەکات، کاتێک ئێمە لەشی خۆمان ڕێکخست و گونجاو بو ئەوا خۆمان دەناسین، خەباتی هونەریی زۆر گرنگە و لەو ڕێگەیەوە دروست دەبین و هەیین".
"پێویستیمان بە موزیک و سەما هەیە"
تۆڕی پاراستنی ژنان ئەو کاتەی لە کەمپی دیکیل دروستبوو، بە خەباتی جۆراوجۆر، سەمای بالفۆلک-ی ناساند، لە کەمپ لەسەر بابەتی ئیکۆفێمینیزم، قەیرانی پەیوەست بە ژنان، بەرخۆدانی ژنان لە جیهان و کۆمەڵێک بابەتی دیکە وەستان و هەروەها ئەو وەرزشانەی لەناو گەلەکەدا بڵاون و سەمای ژنانیش بە وۆرکشۆپ دەوترانەوە، نزیکەی ٣٠٠ ژن و ٦٠ منداڵ لە کەمپەکە هەبون، بۆ منداڵەکان وۆرکشۆپی جیا کرایەوە، گیزەم جۆشکون دەڵێت:" لە کۆتا ڕۆژی کەمپەکە ئێمە تەنیا کەیفمان کردو سەمامان کرد".
هەروەها ئەندامانی تۆڕی پاراستنی ژنان خەبات دەکەن و جانتا بۆیاخ دەکەن، کاری دەستی و چنین دەکەن و لە فێستیڤاڵدا دەیفرۆشن و خەرجیی خۆیان دابین دەکەن.