تابلۆی فرمێسکی عەیشان لە نەرویج نمایش دەکرێت

بەهۆی دەنگدانەوەی فرمێسکی عایشانی کچی زیندانی بادینان شڤان سەعید، هونەرمەندێکی نەرویجی تابلۆیەکی تایبەت دروست دەکات و داهاتەکەی پێشکەشی بنەماڵەی عایشان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەم، پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی شێوەکاریی بۆ تابلۆکانی هونەرمەند هاکان یەشار لە شاری (درامن)ی نەرویج دەکرێتەوە، لە پێشانگاکەدا تابلۆی فرمێسکی عەیشانی کچی شڤان سەعید، زیندانیی بادینان نمایش دەکرێت.

لەو پێشانگا نێودەوڵەتییەدا جگە لەوەی فرمێسکی عەیشان وەک تابلۆیەک نمایش دەکرێت، وتارێک لەسەر زیندانیانی بادینان لەلایەن هونەرمەند هاکانەوە دەخوێندرێتەوە.

 

دوای فرۆشتنی تابلۆکە، داهاتەکەی پێشکەشی عەیشان دەکرێت و ئەو خێزانەش بەشێکی داهاتەکە بەسەر مناڵی زیندانیانی بادیناندا دابەش دەکەن.

ت.پ