سیسلی تایسۆن لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری ئەمریکی سیسلی تایسۆن لە ٢٨ی ئەم مانگەدا و لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەکتەری ئەمریکی سیسلی تایسۆن لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٠٢٤ لە گەڕەکی هارلێم لە نیویۆرک لە دایک بووە، ماوەی ٦٠ ساڵی تەمەنی وەک ئەکتەری فیلمی ئەمریکی تێپەڕاند، لەو ماوەیەدا بووە بەناوبانگترین ئەکتەری ئەمریکی و لە فیلمەکاندا بە وێنای ژنێکی بەهێز کە لەگەڵ سەختییەکانی ژیاندا تێدەکۆشێت دەرکەوتووە.

سیسلی لە ساڵی ١٩٥١ دەستی بە کاری ئەکتەری کردووە، کە بە ڕۆڵیگێڕانی وەک ژنی ئەفریقی-ئەمریکی ناسراوە، ساڵی ١٩٧٢ ڕۆڵی دیاری لە فیلمی مێژوویی "Sounder" دا بینیوە .

لە ماوەی ژیانی هونەریدا سیسلی چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە لەوانە، سێ جار بۆتە براوەی خەڵاتی ئێمی بریم، ٤ خەڵاتی بلاک ڕایل، خەڵاتی Screen Actors Guild و خەڵاتی تۆنی بەدەستهێناوە، هەروەها لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ـدا مەدالیای سەرۆکایەتی ئازادی پێبەخشرا.

 

ت.پ