گۆرانی "زەریێن شۆڕش" گوزارشت لە ژنانی تێکۆشەر دەکات
پەیمانگای ئەندرێ وۆلفی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ئامانجی بەرهەمهێنانی گۆرانی "زەریێن شۆڕش" خستەڕوو کە بۆ یادکردنەوەی ژنانی تێکۆشەر و شۆڕشی گەلان ساز کراوە.
ناوەندی هەواڵ
گۆرانی "زەریێن شۆڕش" بەرهەمێکی هاوبەشی پەیمانگای ئەندرێ وۆلفی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، گروپی شەهید دەلیلا و گروپی شەهید ئەزدایە، گۆرانییەکە لەلایەن ئەمیر حەسەن وێنەگیراوە و تەلەفیزیۆنی ژن تیڤی کاری مۆنتاژی بۆکراوە، وشەکانی گۆرانییەکە دابونەریتی هەرێمەکان دەردەخات و گوزارشت لە ژنانی تێکۆشەری هاوشێوەی ساکینە، ئارین، بێریتان، گوڵێ سەلمۆ، بەرتا، شوژین و ژنانی جیهان دەکات.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، پەیمانگای ئەندرێ وۆلف دەڵێت: لەکاتێکدا کە شوێنی شۆڕشی ژنان ڕووبەڕووی هێرشی نوێ دەبێتەوە، ئێمە وەک ژنانی نێودەوڵەتی بە گۆرانییەکی ئەم هەرێمە بانگەوازی تێکۆشان دەکەین، ئەم گۆرانییە دەکەینە دیاری لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن، خەباتی گەلی کورد بۆ شۆڕشگێڕانی جیهان هەمیشە قوتابخانەیەکی شۆڕشگێڕانە بووە، زۆر کەس ڕوویان لە سەنگەرەکانی شۆڕش کرد و قارەمانانە شەهید بوون، شەڕڤانان ئەندرێ وۆڵف (شەهید ڕۆناهی) یەکێكه لە نمونەکان.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەدەکرێت کە ١٨ی گوڵانی ٢٠٢٢ سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەیمانگای ئەندرێ وۆلفی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، "هاوکات ١٨ی گوڵان ساڵرۆژی شەهیدبوونی حەقی قەرار و هەڤاڵانیەتی کە لەپێناو تێکۆشاندا گیانیان بەختکرد، ئەوان بوون بە هەڵگری ئازادی کە لە ڕەگی قووڵ و کۆنەوە گەشە دەکات و دەگاتە ئێمە، هێز لە بەرخۆدانی کولتووریی ئەم کۆمەڵگایە وەردەگرن و هێزیان پێدەبەخشن، ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ئەوان، هەمیشە لەسەر ڕێگەی بەرخۆدانی ئەوان دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین".