ژنان جێگە دەستیان لە ناو سیمپۆزیۆمی هەڵەبجە نەخشاندووە

بەبەشداری هونەرمەندانی ژن لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سیمپۆزیۆمی شێوەکاری بۆماوەی سێ ڕۆژ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 هەڵەبجە- ماوەی سێ ڕۆژە سیمپۆزیۆمی شیوەکاری هەڵەبجە بەردەوامەو لەماوەی سێ ڕۆژدا ژنان لە عیراق و کوردستان بەشداری بەرچاویان هەبووە و دیوار بەندو و پیشانگای شیوەکاری تایبەت بە خۆیان لە هەڵەبجە نەخشاندووە لەوبارەیەوە چرۆ نوری لە پارێزگای هەولێرەوە بەشداری سیمپۆزیۆمەکەی کرد و وتی: " پێمان خۆشە بە بەرهەمەکانمان بتوانین برینەکانی هەڵەبجە ساڕێژ بکەین."

 

ڤینۆس ئیسماعیل، مامۆستا لە کۆلیژی هونەر بەشداری پێشانگاکەی کردبوو باسی لەوە کرد وەک هونەرمەندێکی ژن خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت کە بەشداری سیمپۆزیۆمێکی شێوەکاری بکات کە بۆ یەکمجارە ئەنجامدەدرێت و شێوەکاران لەسەرجەم عێراقەوە بەشداربوون و بۆ پارێزگای هەڵەبجەوە هەنگاوێکی نوێیەو یەکەم جارە و هەست بە گۆڕانکاری دەکرێت لە بوارەکەدا، و سەرجەمیان هەوڵدەدەن بە کارە هونەرییەکانیان بابەتی پڕ ئومێد و گەشبینانە تۆمار بکەن و جێگە دەستیان لە شارەکەدا بە جێبهیڵن لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا پیشانگای شیوەکاری بۆ سەرجەم شیوەکاران کرایەوە و دیواربەندی مامۆستایان نەخشێندرا بە پەنجەی هومەرمەندان و ژنانیش توانیان بە ڕەنگەکانی دەستیان دیوارو تابلۆکانیان ڕەنگاوڕەنگ بکەن.