پەیامی پێکەوە ژیانی گەلانی کەرکوک لە گۆرانییەکدا کۆدەکرێتەوە

ژنێکی گەنجی شاری کەرکوک، گۆرانییەکی نەتەوەیی بڵاودەکاتەوە کە پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان دەگەیەنێت، گۆرانییەکە بە هەر چوار زمانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی وتراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕووبار ڕەشید کاکەیی یەکێک لە هونەرمەندەکانی شاری کەرکوک، ڕووبار خاوەنی چەندین بەرهەمە کە دەنگدانەوەی لەناو باشوری کوردستاندا دروستکردوو بە گۆرانییەکانی سەرنجی بیسەرانی بۆخۆی ڕاکێشا، یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانیشی بریتییە کە گۆرانییەک بۆ کاکەییەکان بە ناوی "هاواری کاکەیی"، تێیدا هەوڵیداوە ئێش و ئازاری کاکەییەکان نیشانبدات، چونکە لە عێراقدا کەمینەیەکن و گرنگیان پێنادرێت.

 

لە بەرهەمێكی نوێیدا کە ٢٧ی ئایار/٥ بڵاوی کردووەتەوە، پەیامی پێکەوە ژیانی کەرکوک دەکات بە گوێگرانی، کە شوێنی پێکەوە ژیانی سەرجەم گەل و نەتەوەکانە.

 

گۆرانییەکە بە ناوی "کەرکوک"ەوە ئامادەکراوە و بە هەر چوار زمانی کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سیریانی تێدا وتراوە، ئاوازەکەی لەلایەن ئەحمەد هەیاس دانراوە، هۆنراوەی کوردی لەلایەن ئارام په‌شێو و میرزا نووسراوە، هۆنراوەی عەرەبی لەلایەن حوسام سەبعاوی و هۆنراوەی تورکمانی لەلایەن قەحتان بەیاتی ئامادەکراوە، هەروەها هۆنراوەی سریانی هۆنەر گۆرگیس جۆرج تێکستەکەی نووسیوە.

 

گۆرانییەکە بە جلوبەرگی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوکەوە تۆمارکراوە و کاری وێنەگرتی لە قەڵای کەرکوک و لەلایەن ستافی موزیک ژەنی ئێرانی و ڕۆژهەڵاتییەوە ئامادە کراوە.

 

ت.پ