پێشەنگای شێوەکاری "ژن نیشتمانە" لە سەقز بەڕێوەچوو

لە شاری سەقز پێشەنگایەکی شێوەکاری تایبەت بە کاری ژنانی هونەرمەند کرایەوە و تێیدا هونەرمەندان کارەکانیان نمایش کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشانگایەکی شێوەکاری تایبەت بە ژیانی ژنان بە ناونیشانی "ژن نیشتمانە" لە ٤-٩ی تەمموز بەڕێوەچوو، پەریا کە ماوەی ١٠ ساڵە کاری هونەری و وێنەکێشان دەکات، بۆ ئاژانسی ژنها دووا.

 

له پێشانگاکه دا بەرهەمەکانی هونەرمەند پەریا سەعیدزادە نمایشکران

پەریای شێوەکار لەبارەی ئامانجی کارەکانییەوە ئاماژەی بەوەدا هەوڵیداوە لەڕێگەی تابلۆکانییەوە گوزارشت لە ژیانی ژنان، مافی ژنان، کێشەکانی وەک بە تێزاب هێرش کردنە سەر ژنان، دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی، کوشتنی ژنان و هاوسەرگیری پێشوەختە بکات، هەروەها وتیشی: لەبری وتنەوەی دروشم، دەبێت کاری پراکتیکی بکرێت، منیش لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە دەمەوێت زیاتر کاریگەری لە خەڵک و بەتایبەت پیاوان بکەم و بۆچوونیان بگۆڕم.

ت.پ