پێشەنگای خواردنە کلتورییەکان لە کۆبانێ بەڕێوەچوو

بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆنگرەی ستار، کەوانی زێڕین و ژنانی کانتۆنی کۆبانێ پێشانگایەکییان بۆ خواردنە کەلتورییەکان کردەووە.

 

کۆبانی - کلتوری کۆمەڵگاکان بە ڕەنگی جیاواز دەردەبڕێت و پێناسەی ئەو کۆمەڵگایە دەکات، لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، کۆنگرەی ستار، کەوانی زێژڕین و ژنانی کانتۆنی کۆبانێ، پێشانگایەکی خواردنە کەلتورییەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەووە.  

 

پێشانگاکە لە ناوچەی شەهید عەگید بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان ئەنجامدرا، کە ٢٠ ژن بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کرد، چەندین جۆر خواردنی وەک، یاپراخ، کوبە و چەندین جۆری شیرینی نمایشکرا، ژنانیش بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری پێشانگاکەیان کرد.

 

ئامانج لەم پێشانگایە نیشاندانی دەستڕەنگینیەکانی ژنانە، هەروەها لەبیر نەچوونەوەی خواردنە کەلتورییەکانە، زۆرینەی ئەو ژنانەشی کە بەشدارییان کردبوو دایکەکان بوون، کە ئەزموونێکیان لە دروستکردنی ئەو خواردنە دێرینانەدا هەیە، خواردنەکانیشیان چێژێکی تایبەت بە خۆیانی هەیە و بە دڵخۆشیەوە پێشکەشی ئامادەبووانیان دەکردن.

 

ئەم پێشانگایە سەرەتایی دەستپێکردنی چالاکییەکان بوو بۆ یادی هەشتی مارس  ئەنجامدرا و تێیدا هەوڵدەدرێت تواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا بخرێتەڕوو.

 

ت.پ