پێشانگایەکی هونەری بە ناوی "ڕەنگەکانی هیوا" دەکرێتەوە

وێنەکێشە ژنەکان، بە بەشداری کردنیان لە پێشانگای هونەری "ڕەنگەکانی هیوا" هەستەکانی خۆیان، ئازاری ژنان و ڕەنجەکانیان و چیرۆکەکانیان لە کاری کەرەنتینەدا دەگێڕنەوە، پێشەنگاکە لە ٤ی حوزەیران لە جەردین جنان سبیل لە شاری فێزی وڵاتی مەغریب دەستی پێکرد.

 

حەنان حارت

مەغریب- ژنە شێوەکارە مەغریبیەکان لە ٤ی حوزەیران لە جەردین جنان سبیل کە دەکەوێتە شاری فێز-ی وڵاتی مەغریب، لە پێشانگای هونەری "ڕەنگەکانی هیوا"دا بەشدارییان کرد، بۆ ئەوەی چیرۆکی کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ و ئازار و ڕەنجەکانیان، سروشت و جوانییەکانی ژنان نیشان بدەن.

 

پێشانگا هونەریەکە تا ١٨ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی یافز- مێکنێس سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەیاندن، تابلۆی ١٣ شێوهکاری مەغریبی له پێشانگاکه نمایشکران.

 

"لە تابلۆکانیاندا ڕەنگی تاریک و گەشیان پێکەوە بەکار‌هێنا"

مەریەم ئه لتەحری یه کێکه له شێوەکارە بەشداربووەکانی پێشەنگاکە، لە تابلۆکانیدا هەست و سۆزی خۆی لەبارەی هەژاری، سروشت، دەریا و شارەکانییەوە دەربڕیوە.

 

مەریەم ئاماژەی بەوەدا کارەکانی زیاتر جەخت لەسەر ناسنامە و کلتوری مەغریبی دەکاتەوە، کە مانەوە لە ماڵەکاندا لە کاتی پەتای کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئەوان داناوە، وەک هونەرمەندانی تر بەڵام ئەو بارودۆخە هاندەرێکی باشیان بوو ڕێگەی پێدان کە زیاتر بەرهەمدار بن، هەروەها لە باسی تابلۆکاندا وتی: "ئەو ڕەنگانەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین تۆختر دەبن، چونکە دەبێت لە بۆشایییەکی داخراودا بمێننەوە ئێمە ڕووبەڕووی تاریکی بووینەوە، بۆیە پێم باش بوو لە تابلۆکانم ڕەنگی تاریک و گەش پێکەوە بەکاربهێنم".

 

"پێویستە هونەرمەندان هاندەری کۆمەڵگا بێت"

مەریەم ئاماژەی بەوەدا، کە دەبێت هونەرمەندان هاندەری کۆمەڵگا بن و وتی: " ئەگەر تۆ هونەرمەندێکی ژن بیت، دەبێت زیاتر هاندەری کۆمەڵگا بیت، هونەرمەندانی ژن دەبێت ئەوە نیشان بدەن کە دەتوانن هەڵگری کلتور و بوێری و هۆشیاری بن و  پێویستە ئێمە لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا ئازا و چاو نەترس بین".

 

"وەک ژنێک هەست بە نوێبوونەوە دەکەم"

شەهرەزاد بەشداربوویەکی دیکەیە و وتی: "تابلۆی گوڵەباخێکی سوورم کێشا و لەگەڵ خۆم هێنام، گوڵە سوورە واتە زەردەخەنەی ژیان، هەربۆیە ناومنا "خەندەی ژیان"، لەبارەی تابلۆی دووەمییەوە، شەهرەزاد دەڵێت: "هەوڵم داوە سروشت لەو تابلۆیەدا ڕەنگ بکەم، چونکە سروشت سەرچاوەی سەرەکی هونەرە، من بۆ ماوەی سێ ساڵ وێنەم کێشاوە، من تازەم لەم بوارەدا هەست بە نویبوونەوە دەکەم کاتێک وێنە دەکێشم".

 

ت.پ