پێشانگای وێنەی بانە بە ئامادەبوونی پڕ ڕەنگی ژنانی هونەرمەند بەڕێوەچوو
پێشانگای وێنەی بانە لە ٢ تا ٥ی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو و ژنان ڕۆڵی ڕەنگاوڕەنگیان تێدا گێڕا.
لانە محەمەدی
بانە- پێشانگای هەفتەی وێنەی بانە بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی وێنەگرانی بانە لە ٢ تا ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لەم پێشانگایەدا ١٩ هونەرمەند بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان کردووە، لەو ژمارەیەش ١٣ ژن بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان کردووە، تەوەری پێشانگای وێنەگرانی بانە سەبارەت بە سروشت، ژن و ناوچە مێژووییەکان بوو، کە هونەرمەندان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە لە وێنەکانیاندا گێڕانەوەیان کردبوو.
ژنان لە پێشانگای وێنەکانی بانەدا ئامادەیییەکی بەهێزیان هەبوو، ئەو بابەتانەی باسیان دەکرد زیاتر لەسەر ژنانی کورد بوو، هەروەها وێنەی جوانی ژنانیان دەکێشا.
پێشانگاکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا و لەو چوار ڕۆژەدا چەندین هونەرمەند و نووسەر و خەڵکی شارە جیاجیاکان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرهەمە هونەریەکان سەردانیان کردووە.
لە پێشانگاکەدا ئارەزوو غەفووری، هۆشیار ڕەشیدی، هێمن ئەحمەدپوور، نازیلا کەریمپوور، ژینۆ عەزیزپوور، زانا محەمەدی، ژیار شەهیدی، محەمەد حەسەنی، یەمنا فەتحی، هەدیە حسێنپوور، نارینا ڕەشیدی، سروە کاویان، نیلا ساڵحی، عادل محەمەدی، هەوار ئیزدیف، ناهیدە مەولودی، شەیدا زارعیان، ژوان عەبدوڵاهی بەشداریان کرد، تۆمارکردنی ڕوخساری ژنانی کورد، ناوچە مێژووییەکان و دیمەنە سروشتییە جوانەکان لەوێنەگریدا زۆر گرنگە، وێنەگری لە شاری بانەش لەڕێگەی هونەرمەندان و هونەردۆستانەوە بەرەوپێش دەچێت.
سارا قادری، هونەرمەندی خەڵکی بانە، کە بۆ بینینی بەرهەمی هونەرمەندان چووەتە پێشانگای هەفتەی وێنەی بانە، وتی: بۆ بینینی بەرهەمی ئەو هونەرمەندانە هاتم بۆ ئەم پێشانگایە، هونەرمەندانیش لە سەر پرسەکانی وەک ژن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان و سروشت کارین کردووە، من بۆ پشتگیری لەم هونەرمەندانە وێنەیەکی ژنێکی کوردم گرتووە، لەم پۆرترێتەدا ژنێکی کورد هەیە کە بە هۆی ئازارەکانیەوە دەموچاوی بە شێوەیەکی خراپ شکاوە، هونەر و وێنەگری لاپەڕەیەکە لە مێژووی هەموو نەتەوەیەکدا، پێویستە زیاتر پشتگیری لەوێنەگری ژنان بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدیە ژنانی هونەرمەند لە شارەکانی وەک بانە ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسانکاری و پۆلی پەروەردەو نەبوونی شوێنی پێشانگای وێنەگری دەبنەوە، بەڵام سەرەڕای بەربەسەکانیش بەردەوامن لە گەیشتن بە خەیاڵەکانیان.