پەرتووکی "میرزا مەنگوڕی و مێژووی ژن" بڵاوکرایەوە

بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و ڕۆشنبیران پەرتووکی "میرزا مەنگۆری و مێژووی ژن" لە نوسینی ڕاز ئەسعەد بڵاوکرایەوە، کە توێژینەوەیەکی مێژووی شیکارییە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ٢٦ی مانگ، لە ناوەندی ڕۆشنبیری "ڕەهەند و ڕۆمان" لە شاری سلێمانی پەرتووکی "میرزا مەنگۆری و مێژووی ژن" لە نوسینی ڕاز ئەسعەد بە خوێنەران ناسێندرا.

 

لە سەرەتای ناساندنەکەدا لەلایەن د.کامەران محەمەد باس لە پەرتووکەکە کرا.

ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووی شیکارییە لەبارەی مێژووی ژنەوە، هاوکات گرنگی بۆچوونەکانی شاعیر و مێژوونووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "میرزا مەنگۆری" خراوەتە ڕوو، کە کار و تێڕوانی زۆری لەبارەی مێژووی ژنەوە هەیە.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێنەران و ڕۆشنبیران ئامادەی ناساندی پەرتووکەکە بوون، دواتر ئامادەبووان بۆچوونی خۆیان لەبارەی پەرتووکەکە خستەڕوو وە لەلایەن ڕاز ئەسعەد، نووسەری پەرتووکەکە وەڵام درایەوە.

ت.پ