پلیکانەی ناو بیرەکان، سیمای تەلارسازی دێرین لە هیندستان

ئەم بیرۆکە تەلارسازییە بێوێنەیە وەڵامێکی چارەسەریی هیندستان بوو بۆ کەمبوونەوەی ئاوی هەمیشەیی،ناوچەکەش لە شوێنێکی بەرچاودایە تەنها چەند خولەکێک دوورە لە چەقی بازرگانی نیودەلهی، شوێنەوارێکی دێرینە بەڵام بۆ زۆربەی خەڵکی ناوچەکەش نەناسراوە.

ئەم بیرۆکە تەلارسازییە بێوێنەیە وەڵامێکی چارەسەریی هیندستان بوو بۆ کەمبوونەوەی ئاوی هەمیشەیی،ناوچەکەش لە شوێنێکی بەرچاودایە تەنها چەند خولەکێک دوورە لە چەقی بازرگانی نیودەلهی، شوێنەوارێکی دێرینە بەڵام بۆ زۆربەی خەڵکی ناوچەکەش نەناسراوە.

 

بێریڤان کەمال

"ئەگرەسن کی باولی" مۆنۆمێنتێکی پارێزراوی هیندستانە، لە شوێنێکی بەرچاودایە و تەنها چەند خولەکێک دوورە لە چەقی بازرگانیی نیودەلهی، شوێنەوارێکی دێرینە بەڵام تا ئێستا بۆ زۆربەی خەڵکی ناوچەکە نەناسراوە.

 

ئەم بیرۆکە تەلارسازییە بێوێنەیە لە ساڵانی کەوتنی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما و سەرەتای ئەوروپای هاوچەرخی سەرەتاییە کە لەو کاتانەدا ئەوروپا لە ناتەواوی و ژیانێکی هەژاریدا بوو، واتە سەدەی ناوەڕاست، بیرۆکەیەکی تەلارسازی هیندستان بوو بۆ چارەسەرکردنی کەمبوونەوەی ئاوی هەمیشەیی.

 

ئەم بیرۆکە تەلارسازییە بریتییە لە پلیکانەکانی سەدەی ١٤ کە ناسراوە بە "باولی" یان "باوری"، هەرچەندە هیچ تۆمارێکی مێژوویی ناسراو نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کێ "ئەگرەسن کی باولی" دروست کردووە، بەڵام دەوترێت لە بنەڕەتدا لەلایەن پاشای ئەفسانەیی ئەگرەسنەوە دروستکراوە.

شێوازی ئەندازیاری پلیکانەکان

چەند دیوارێکی گەورە بۆ قوڵایی زەوی دروستکراوە کە چواردەوری بیرەکانی ژێرزەوی داوە لە سێ لاوە، ڕێگەی پلیکانەکان ٣٠ مەتر دادەبەزێتە خوارەوە، بە شێوەیەکی ورد و ئاڵۆز تا ئاستی ئاوی ژێر زەوی، ئەم بیرانە لە توانایاندا بووە کە بۆ ماوەی ساڵێک ئاو بۆ خەڵکی ناوچەکە دابین بکات.

 

پلیکانەکان لە سێ لا بە دیوارە بەرزەکان دەوردراون کە بە تاقی ناو دیوارەکان و تاقە کەوانەییەکان و ڕاڕەوەکان ڕازێنراونەتەوە و سیمایەکەی تایبەتی پێبەخشیووە.

 

کاتێک لە سەرەوەی ١٠٤ پلیکانەکان بوەستیت بۆ قوڵایی زەویەکە بڕوانیت، بینا بەرزەکانی شارەکە لە بەشی پشتەوە دەبینرێت، ڕووکەشە سپیەکانی دەرەوەی بیناکە کۆنتراستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکەن بۆ ئەو خشتانەی کە بە ڕەنگە تۆخەکانیان لەناو تاریکیدا ون بوون.

 

لەکاتێکدا تا ڕادەیەکی زۆر لە باکوری وشک و ڕۆژئاوای هیندستان بوونیان هەیە، بەڵام بە تەنها تایبەت نین بەو هەرێمانە، لە باشووری وڵات لە شێوەی تانکی پەرستگا "کە لە ناوخۆدا بە کالیانی یان پوشکارانی ناسراوە"، بۆ هەمان مەبەست دروستکراون.

باسکردنی مێژووی شوێنەوارەکە

مێژوونووس و شوێنەوارناسی ئەمریکی ڤیکتۆریا لاوتمان، نوسەری کتێبی پێشوی ستێفۆلس لە هیندستان، باسی لەو هەستانە کردووە لە کاتی دابەزینی بە پلیکانەکاندا بۆی درووستبووە: "جیاوازیەکان هەستی پێدەکرا، ڕوناکیەکان بەرەو تاریکی دەچوون، گەرمای توند دەبوو بە هەوایەکی سارد و لەگەڵ بەردەوامبووندا هەست بە کپییەکی زیاتر دەکرێتلەگەڵ زیادبوونی قوڵایی هەستەکان گۆڕانیان بەسەردادێت."

 

وا بڕوا دەکرێت کۆنترین بیرەکانی هندستان کە بە دابەزینی پلیکانەکان پێی دەگەیت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٦٠٠ زاینی، هەرچەندە زۆربەی ئەوانەی کە هێشتا بیناکانیان ماوەتەوە لە دوای سەدەی ١٠ بنیادنراوە، ئەم بیرانە لە ناوچە گشتیەکان لە شارۆچکەکان و هەروەها بە درێژایی ڕێگا بازرگانیە گرنگەکان بڵاوبووەتەوە و کراوە بووە بۆ بەکارهێنان لەلایەن هەموو کۆمەڵگەوە، بەو شێوەیە بە تێپەڕبوونی کات بوون بە چەقێکی کۆمەڵایەتی بۆ گەشتیاران و ژنان کە هەر رۆژێک دەهاتن بۆ ئاودەرهێنان.

پێکهاتەی جوانی تەلارسازی ورد و دیزاینی تێکەڵکراو لەگەڵ پێکهاتە سەرەتاییەکاندا، نەخشی هەڵکەندراو، کۆڵەکە، تاقە ڕازێنراوەکان لە بیرەکاندان، یەکێک لە گەورەترین ئەو بیرانەی کە بە دابەزینی پلیکانەکان پێی دەگەیت ناوی "ڕانیەی کی ڤاڤە" کە لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە، وشەی "ڤاڤ وشەیەکی ناوخۆییە لە ویلایەتی گوجاراتی ڕۆژئاوای هیندستان" لە سەدەی ١١ لەلایەن شاژن ئۆدایاماتی وەک دیاری بۆ گەلەکەی دروستکراوە.

 

ڕانی کی ڤاڤ لە بنەڕەتدا حەوت نهۆم بەرەو خوارەوە دەڕوات، بەڵام دوو نهۆمی خوارەوە لە ئێستادا بە هۆی بومەلەرزەکانی ئەم ساڵانەی دواییدا داخراون بەڕووی گەشتیاراندا، کاتێک ژنان لە سەرانسەری ناوچەکە دەهاتن بۆ دەرهێنانی ئاو لە بیرەکەدا کۆدەبوونەوە، باسی ژیان و گوزەرانیان دەگۆڕییەوە.

ئەفسانەی مێژووی تایبەت بە بیرەکان

زۆرێک لە بیرەکان وەک ئەوەی کە لە هیندستان چاوەڕوان دەکرێت، ئەفسانەی خۆشەویستیان هەیە، کە لەگەڵیاندا پەیوەستن، دڵتەزێنترینیان لە دەوروبەری "عەدەلاج نی ڤاڤ" لە نزیک شاری ئەحمەدئابادی گەجرات، چیرۆکەکە لە ساڵی ١٤٩٩دا کە حاکمی ئەو کاتەی شارەکە پاشای هیندۆ ڕانا ڤێرسینی دەکوژێت و عاشقی هاوژینە جوانەکەی "ڕانیەی ڕووداوبای" دەبێت، ڕانی ڕودابای داوای کرد کە ئەو بیرەی کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەست بە دروستکردنی کراوە لەبەرامبەر هاوسەرگیریەکەیدا تەواو بکات.

 

بۆیە عەدەلاج نی ڤاڤ، بە کارێکی خۆشەویستیی گوزارشتی لە تێکەڵبوونی شێوازەکانی هیندۆ - ئیسلامی کرد، کە هەڵکەندن و پەیکەری ئاڵۆز گەیشتە پێنج ئاست بۆ ناو زەوی، کاتێک بە شانازییەوە پێشکەشی شاژنەکەی کرد، بەڵام شاژن پاش گەڕان بە ناو بیرەکەدا خۆی فرێدا ناو ئاوەکە و خۆی خنکاند.

 

هەرچەندە دەنگدانەوەی چیرۆکەکە بە تێپەڕبوونی کات کاڵ بوویەوە - تەنانەت زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکەش بێئاگا بوون لە مێژووی دەوڵەمەندی بیرەکە و عەدەلاج و وەک یەکێک لە جوانترین هەنگاونانەکانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

 

تەنها ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا، نزیکەی ٣٠٠٠ لەو کۆگای ئاوانە بڵاوکراونەتەوە لەو ناوچانەی هیندستان کە ئاو تیایدا کەمە، بەڵام لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی، بەهۆی زیادبوونی دانیشتوان و بەکارهێنانی سەرچاوە تایبەتەکانی ئاو ئاستی بیرەکان دابەزیوون.

 

فەرمانڕەواکانی بەریتانیاش پێیان وابوو کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە و بۆیە ئەو بیرانەیان بە قوڕ پڕ کردەوە.

 

ئەمڕۆ زۆرێک لە شوێنەوارە کۆنەکان فەرامۆش دەکرێن و جێیان دەگیرێتەوە هەندێک تەنانەت وەک خۆڵ و خاشاک بەکارهێنراون، لە زۆر حاڵەتدا هەموو کۆمەڵگاکان بێئاگان لە بوونی ئەو بیرانە لەو ناوچانەدا، هەروەها بە چاوێکی پڕ سەرنجەوە لێیان ناڕوانن، هەروەها نەوەکانی داهاتوو بێبەش دەبن لە هەبوونی زانیاری دەربارەی ئەو شوێنەوارانە و گرنگیان لە مێژوودا.

 

هەرچۆنێک بێت، سەرەڕای ئەو هەموو خەمبارییانە، هەندێک لە خەڵکی دەست دەکەن بە سەرنجڕاکێشانی گەشتیار بۆ ئەم نمونانەی تەلارسازی جوان، هەروەها ئەندازیاری زیرەک و ئاڵۆز، ئەمڕۆ دەکرێت دووبارە پەیوەست بێت لەگەڵ هیندستان بە شێوەیەکی بەردەوام ڕووبەڕووی شێوەی وشکەساڵی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا دەبێتەوە.

ت.پ