نووسەری تونسی: زیرەکی دەستکرد ناتوانێت ڕۆحی وێژە بدزێت
لە نێوان شۆڕشی دیجیتاڵی و ڕەسەنایەتی هەستی مرۆڤدا، نووسینی داهێنەرانە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ئەلگۆریتمەکانی دووبارەبووەوە دەبێتەوە ڕۆحی نووسەر و ئەزموونی ژیاو وەک قەڵای داگیرنەکراو دەمێنێتەوە کە سیمای ناوازەی وێژەو کولتووری کۆمەڵگە دەپارێزێت.
ئیخلاس حەمرونی
تونس- لە سەردەمی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا و بچووکبوونەوەی مەوداکاندا، کە ئەلگۆریتمەکان دەتوانن لە چەند چرکەیەکدا تەواوی دەقەکان بنووسن، پرسیاری هەرە بەرچاو دەمێنێتەوە: ئایا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت لە بواری وێژەدا ڕکابەری مرۆڤ بکات؟
مەها دبش، شاعیر و نووسەری تونسی کەسایەتییەکی دیاری وێژەی ناوچەی سیدی بوزیدە، بەرهەمە وێژەییەکەی شانازی بە چوار کۆمەڵە شیعری جیاوازەوە دەکات، جگە لە هەڵبژاردنی پەرتوکی منداڵان، نایابی ئەو لە وێژە تێدەپەڕێت، هەروەها نموونەیەکی پەروەردەی داهێنەرانەیە، خەڵاتی نیشتمانی بۆ داهێنانی بیداغوجی بەدەستهێناوە، ئەندامێتی لە کۆمەڵەی جیهانی پسپۆڕانی پەروەردە بەدەستهێناوە، و گەیشتە لوتکە کە وەک داهێنەرترین پەروەردەکاری جیهان دەستنیشانکرا.
لەم پێوەندییەدا، مەها دبش باس لەوە دەکات، کە گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا سوودی زۆری بۆ وێژەی عەرەبی هێناوە، ئاسانکاری بۆ بڵاوکردنەوە و پەیوەندیکردن و بەشداریکردن و کردنەوەی دەرفەت بۆ نووسەران کە پێشتر بەردەست نەبوون، بەتایبەتی لە ڕووی گەیشتن بە جیهانی و تەنانەت نیشتمانیشەوە، بەڵام پرسیارە بنەڕەتییەکە لە خودی گەشەپێدانەکەدا نییە، بەڵکو لە چۆنیەتی بەکارهێنانیدایە.
ڕوونیکردەوە، گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا پێی دەوترێت گەشەپێدان، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە چۆن ئەم گەشەسەندنە تەکنەلۆژییە بۆ خزمەتکردنی وێژەی عەرەبی بەکاردەهێنین، پرسەکە ڕەتکردنەوەی تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو هەڵبژاردنی هۆشیارانەیە لەوەی کە خزمەت بە دەق و کارلێککردن دەکات، چونکە هەر وێژەیەکی عەرەبی یان جیهانی شایەنی ئەوەیە بگاتە ئەوانی تر و سەرقاڵیان بکات.
بێتوانایی لە دووبارە دروستکردنەوەی مرۆڤایەتی
سەبارەت بە کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر داهاتووی نوسین و داهێنانی وێژەیی، مەها دبش دەپرسێت، ئایا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ئەو ئەزموون و هەست و سۆزە کەسییە بگەیەنێت کە نووسەر هاندەدات؟ هەروەها هەستی نووسەر هەست و ئەزموونی گەلە.
وتیشی: من فێرخوازەکانم فێری ئەوە دەکەم کە نووسین کارێکە و ئەرکێکە و زیرەکی دەستکرد توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی تەواو باش جێبەجێی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا نووسین و وێژە پرۆسەیەکی دووانەن کە پێکهاتە و ڕۆح تێکەڵ دەکەن، ڕەنگە زیرەکی دەستکرد توانای بەرهەمهێنانی دەقێکی هەبێت، بەڵام بێتوانایە لە گەیاندنی ئەو ڕۆحە.
ڕوونیکردەوە، کە زیرەکی دەستکرد ناتوانێت جێگەی نووسەر بگرێتەوە یان ڕۆڵی ئەو وەک ئاوێنەیەک کە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی کۆمەڵگە و شارستانیەتەکەی بێت، داهێنەری وێژەی ئەزموونێکی تەواو مرۆییە کە نەمرییەکەی لە توانای گەیاندنی هەستی قووڵ و پەیامی کاریگەر بۆ ویژدانی خوێنەرەوە وەردەگرێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئامێری بێدەنگ کەمی تێیدا هەیە، بەو پێیەی بێتوانایە لە جێهێشتنی هەر نیشانەیەکی ڕاستەقینە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەموکوڕییەکانی زیرەکی دەستکرد لە نەبوونی هەست و هۆشیاری زیاترە، ئەوان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە دروست دەکەن کە بەهاکانی جیاوازی و تایبەتمەندی وێژەی دەشێوێنن، ئەو بەرهەمەی کە بەرهەمی دەهێنێت پشت بە قاڵبی دووبارەبووەوە دەبەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لێکچوونی دەق و نەبوونی ئەو تاکایەتییە داهێنەرەی کە بە درێژایی مێژوو تایبەتمەندی گەورەی وێژەکان بووە، وەک نەجیب مەحفوز و تۆفیق حەکیم.
جیاوازی نێوان وێژە و زیرەکی دەستکرد
سەبارەت بە ئەزموونی وێژەی تایبەتی خۆی، مەها دبش ئاشکرای دەکات، کە زۆربەی نووسینەکانی لە ئەزموونی زیندووەوە سەرچاوە دەگرن، وتی: لە ساڵی ٢٠١١دا لەسەر شۆڕشی تونس نووسیومە، نووسینەکەش ڕەگ و ڕیشەی لەو ڕاستیەدا بوو کە تێیدا ژیاوم، حەزم کرد بەڵگەی بکە، لە ترسی ئەوەی ئەم ڕاستیانە بۆ نەوەکانی داهاتوو لەدەست بدرێن، هەروەها بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ژنان و ڕاستیەکانیانم نووسیوە، لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە بوونەتە زیانبەرکەوتووی هەلومەرج.
مەها دبش بەو ئەنجامە دەگا کە وێژە زیاتر لە هەموو شتێک لە یادەوەری و ڕاستیەوە سەرچاوە دەگرێت، ڕاستی ئەوەیە کە نووسەر هاندەدات و سەختی و ئەزموونە کەسییەکان، ئەوانەی ژینگەی دەوروبەری، ئەو هۆکارانەن کە پاڵیان پێدەنێت بۆ نووسین.
مەها دبش ڕوونیکردەوە، کە پێداچوونەوەی بە چەندین بەرهەمی زیرەکی دەستکرد کردووە و زمانەکەیانی بە وردی و هونەری بۆ دەرکەوتووە، بەڵام ڕۆحیان نییە، وتی: پەروکێک ڕۆحێکی هەیە و هەرچەندە زیرەکی دەستکرد بەهێز بێت، بەڵام بێتوانا دەمێنێتەوە لە گەیاندنی ئەو ڕۆحەی کە نووسەرێک لە کارەکانیاندا دەیڕژێنێت.
هەروەها بەو ئەنجامە دەگا کە سەرەڕای ئەو ترس و توڕەییە بەرچاوەی کە زۆرێک لە نووسەران و کەسایەتییە وێژەییە ڕاستەقینەکان سەبارەت بەم ئەلگۆریتمە بەهێزانە هەیانە، بەڵام نیگەرانی وێژە و نووسەر نییە، وتی: کاتێک نووسەر داهێنەرە، ئەلگۆریتمێک ناتوانێت بیانسڕێتەوە یان کۆپییان بکات، داهێنەری مرۆڤ کە ڕەگ و ڕیشەی لە هەست و یادەوەری و ناسنامەدا هەیە، هەرچەند بەهێزیش بێت بە شێوەیەکی نەگۆڕ دەمێنێتەوە بۆ ئامێرەکان.
لە کۆتایی قسەکانیدا، مەها دبش، نووسەر ڕوونیکردەوە، کە دەربڕینی ڕاستەقینە لە ناخی ئازار و شادی و یادەوەری و سەربەخۆیی لەدایک دەبێت و هەر شتێکی دیکەش "تەنها ئەلگۆریتمێکی ڕەقە".