"نامەکانی شەنگال" لە ١٠ شار نمایش دەکرێن

فیلمی "نامەکانی شەنگال" کە باس لە فەرمانی ٣ی ئاب دەکات لە شەنگال و خەباتی ئازادیخوازان بۆ ئازادکردنی گەل و شەنگال، لە مانگی تشرینی یەکەم لە ١٠ شاری ئەڵمانیا نمایش دەکرێت.

 

ناوەندی هەواڵ- فیلمی "نامەکانی شەنگال" لەلایەن بەرھەمهێنەری نوژیانەوە بەرھەمھێندراوەو لە دەرھێنانی دێرسیم زێرەڤانە، ئێش و ئازارەکانی شەنگال، شەڕڤانانی ئازادی و دایکانی بەرخۆدێر نیشان دەدات.

فیلمەکە کە لە ٦ بەش پێکدێت لە ١٠ شاری ئەڵمانیا نمایش دەکرێت، دێرسیم زێرەڤان، دەرھێنەری فیلمی "نامەکانی شەنگال" بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاندوە، فیلمەکە باس لە چیرۆک و ئەزموونی فەرمانی ٧٣ی شەنگال دەکات فیلمەکە ڕاستی شەڕڤان و سوارچاکان دەگێڕێتەوە کە چوونە شەنگال.

ئەوەشیخستەڕوو، فیلمەکە لەژێر بارودۆخێکدا ئامادەکراوە کە شوێنپێی فەرمانەکە هێشتا زیندووەو وتی: بۆ ئەوەی ئەم مێژووە بە هەموو جیهان بناسێنین، بڕیارماندا فیلمەکە ئامادە بکەین، کۆمەڵەکەمان لە خەڵکی نێودەوڵەتی پێکهاتبوو. گەلەکەمان لە شەنگال و ڕۆژئاوا و شەڕڤانان هەموویان بەشدارییان لەو کارەدا کرد.

دێرسیم زێرەڤان ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە ١٢ شەڕڤانی ئازادی بۆ ڕێگەگرتن لە فەرمانەکە ڕوویان لە شەنگال کردووە و وتی: چیرۆکی شەڕڤانانی ئازادییان لە فیلمەکەدا گێڕاوتەوە، شانازی دەکەین وەک گرووپێکی سینەمایی کە فیلمێکی لەو جۆرەمان ئامادە کردووە و پێشکەشمان کردووە.