"میراسی ئەبەدی" پێشانگایەکی هونەرییە کە هێزی ژنانی مەغریبی بەبیر دەهێنێتەوە

کامێلیا زەرقانی یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی گۆڕەپانی هونەری مەغریب لە ڕێگەی بەرهەمەکانییەوە بەشداری دەکات لە پاراستنی میراسی کولتووری و گواستنەوەی بە شێوازی داهێنەرانە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمی مۆدێرن بگونجێت.

حەنان حارت

 

مەغریب- کامێلیا زەرقانی پێشانگایەکی هونەری لە شاری مەراکش لە مەغریب کردەوە کە تا کۆتایی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت، لەم پێشانگایەدا نوێترین بەرهەمەکانی خۆی کە لە میراسی مەغریب ئیلهام و خوڵقێنراون، پێشکەش دەکات.

 

سەبارەت بە پەیوەندی بەردەوامی خۆی لەگەڵ نەریتی مەغریب و ژنان وتی: ئەو بابەتەی هەمیشە کاری لەسەر دەکەم میراسی مەغریب و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ژنانە، چونکە میراس ناسنامەی مرۆڤە و منیش خەڵکی مەغریبم، قبووڵی دەکەم، ئەمە وەک میراسێکی هاوبەش و شانازی پێوە دەکەم.

 

لە ڕێگەی کارەکانییەوە شوێنەوارە کۆنەکان نیشان دەدات

کامێلیا زەرقانی ڕوونیکردەوە، شێوازی هونەری خۆی بە تێکەڵکردنی سادەیی و جۆراوجۆری پەرەپێدەدات و وتی: لە بەرهەمەکانمدا سەرنج دەخەمە سەر دەرگا کۆنەکان، زینە، جلوبەرگی مەغریبی، زێڕینگەریی ژنان و هاوشێوەکانی، مۆدێرنیتە و "جەوهەری ئەوان یەکدەخەم.

 

ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژئاوا بە شارستانیەتی کۆن و میراتە دەوڵەمەندەکەیەوە جیاوازە، هەروەها ڕایگەیاند کە بەهۆی سامانەکەیەوە هەمیشە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکات، ئامانجی ئەو بەڵگەنامەکردنی میراسی کولتوورییە و گەیاندنی بە نەوە نوێیەکانە وتی: ێویستە نەوە نوێیەکان شانازی بەم میراسە دەوڵەمەندە بکەن، چونکە ئەمە سەرکەوتنێکی جیهانییە و ڕێگایەکی ژیانییە بۆ سەرکەوتن.

 

کامێلیا زەرقانی پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەو گەنجانەی دەیانەوێت لە بواری هونەرە پلاستیکییەکاندا کار بکەن، لە ڕێگەی خوێندن و لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی ئەزموون لە کەسانی دیکە، پەرە بە تواناکانیان بدەن.

 

"ژن زیاتر لە تەنها جەستەیەک، هێمای داهێنان و هێزن"

کامیلیا زەرقانی کارەکانی بەم شێوەیە پێناسە کرد: کاتێک فڵچەکەم هەڵدەگرم، ژنی ناوەوەم بە شێوەیەکی سروشتی دەردەکەوێ، بە فڵچەی منیش دەریدەبڕم کە ژن زیاترە لە تەنها بوونەوەرێکی جەستەیی، هێمای داهێنان و هێزن، کاردەکەن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگە، گەورەن.

 

ستایشی پێشکەوتنی ژنانی مەغریبی کرد لە بواری هونەری پلاستیکی و ڕایگەیاند،کار و لێکۆڵینەوەکانی لەم بوارەدا بەردەوامە، هەر هونەرمەندێک لە ڕێگەی تەکنیکە جیاوازەکانەوە سامان دروست دەکات.