مەراسیمێک بۆ زیندوو کردنەوەی فۆلکلۆری کوردی

لە شاری سلێمانی براندیHL DESIGN لە مەراسیمێکدا نوێترین دیزاینی جلی کوردی پێشکەشکرد بۆ ساڵی ٢٠٢١

لە شاری سلێمانی براندیHL DESIGN  لە مەراسیمێکدا نوێترین دیزاینی جلی کوردی پێشکەشکرد بۆ ساڵی ٢٠٢١

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئوتێل ڕامادای شاری سلێمانی مەراسیمی زیندووکردنەوەی جلی فۆلکۆری کوردی بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندان، ئەکتەران، پێشکەشکارانی میدیایی و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی بەشدار بوون و نوێترین شێوازی جلی کوردی خرانە بەرچاو.

لە سەرەتادا بە نمایشێکی کلتوری کوردی وەک بەشێک لە کلتوری کوردەواری دەستیپێکرد و هونەرمەندانی ژن گۆرانی خۆیانیان پێشکەشکرد، لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا شێوازەکانی جلی کوردی کۆن لە ساڵەکانی هەشتاکاندا نمایشکرا.

لەم مەراسیمەدا ٥٨ جۆر مۆدێلی نوێی جلوبەرگی کوردی ئامادەکرابوو، جلەکان لە دیزاین و چنینی گروپی HL DESIGN بوون.

HL DESIGN لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە وەکوو براندێکی تایبەت بە جلی کوردی لە لایەن هەوار محەمەدەوە دامەزراوە بە هاوکاری کچەکانی خۆی، ساڵانەش نوێترین کاری چنین و دورینی خۆیان بۆ جلی کوردی نمایش دەکەن.

 

جلی کوردی ئاماژە بەو جل و بەرگەیە کە کورد لەبەری دەکات و بۆتە بەشێک لە کلتوری کورد، لەم ساڵانەی دوایشدا لەلایەن ژنانەوە گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان لەبەریدەکەن، لە پێش مانگی نەورۆز و دەستپێکی ساڵی کوردیەوە براندیHL  نوێترین مۆدێلەکانی خۆی نمایش دەکات.

 

ت.پ