"مایستەر و عەزە" خاوەنی یەکەم ئەزموونی چارەسەری مۆسیقا لە پاریسن
ساڵۆنی "عەزە" بۆ ژنان نمایشی جلوبەرگی فۆلکلۆر و خزمەتگوزاری دیزاینی خەنە و خواردنی ڕۆژهەڵات و شیرینیی پێشکەش دەکات، هەروەها وتار لەسەر چارەسەری دەروونی و گەشەپێدانی کەسی سازدەکات.

ئەفراح شەوقی
پاریس - عەزە بن فەتحوڵا ناسراو بە "مایسترۆ عەزە"، دوای ئەزموونی سەرەتایی لە بواری چارەسەری مۆسیقا، کە لەگەڵ بەشێک لە هاوکارەکانی لە هۆڵێکی هونەریدا ئەنجامیدا، چاوەڕوانی سەرکەوتنی گەورەی لەو شێوەیەی نەدەکرد. دوای وەرگرتنی فیدباکێکی بەرفراوان، بڕیاریدا بەرنامەی چارەسەری دەروونی و گەشەپێدانی کەسی بۆ ژنان زیاد بکات.
عەزە بن فەتحوڵا یەکەم ئەزموونیەتی لە فەرەنسا کە ئۆرگ دەژەنێت و هەروەها گۆرانی دەڵێت. ئاماژەی بەوەکرد:" ژنانی عەرەب لە وڵاتانی ئەوروپی، بەتایبەتی لە فەرەنسا، لە بەشداریکردن لە بەرنامە هونەرییە هاوبەشەکاندا، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە. ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەتوانینی چێژوەرگرتن لەو بەرنامانە بەهۆی تێکەڵاوبوون و سروشتی خێزانە کۆنەپەرستەکانەوە. زۆربەیان کاتەکانیان لە ماڵەوە و لەگەڵ منداڵدا بەسەر دەبەن، ئەمەش وای لێدەکات کاتەکانیان بۆ خۆیان تەرخان بکەن و کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونییان دەبێت، ئەمەش هەستی ناڕازیبوون و سترێسیان زیاد دەکات. هەربۆیە ئەو گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە شەوی هونەری تایبەت بۆ خانمان دەتوانێت پاڵنەرێک بێت بۆ بەشداریکردن لەو بەرنامانە و دەرفەتێکیان پێبدات تا ژنانی تر بناسن و چێژ لە مۆسیقای ڕۆژهەڵات و گۆرانی وتن لە ژینگەیەکی گونجاو و ئازاددا وەربگرن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکانیان و لە ڕاستیدا ئەم ئامانجە بەدیهات.
عەزە بن فەتحوڵا سەبارەت بەو فیدباکە کە لە ئەزموونەکانیەوە وەریگرتووە، وتی: "ئەمڕۆ داواکاری زیاترم بۆ دێت بۆ ئەنجامدانی ئەم شەوانە، و 'مەسرەح هی' بووەتە ناوێکی ناسراو و هێمایەکی دیار، کە هەمیشە خەونم پێیەوە دەبینی. هەندێک کلیپ بەخێرایی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، کە ژنانی عەرەب بەشداری گروپێک دەکەن و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گۆرانییەکی عەرەبی لە میراتی هونەری پێشکەش دەکەن.
عەزە بن فەتحوڵا ئاماژەی بەوەشکردووە:" دڵخۆشم کە بینەران زۆر هەمەچەشنن و هەموو گروپە تەمەنییەکان دەگرێتەوە. ژنانی گەنج و ئەوانی تر کە تەمەنیان گەورەترە و لەگەڵ کچەکانیان یان خزمەکانیان دێن. هەروەها هەندێک لە ژنان توانیویانە لە دەربەدەریدا هاوڕێی نوێ بدۆزنەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان هەبووە. ئەمڕۆ دەرفەتی ناسینی ژنانی وڵاتەکەیان هەیە.
باڵیۆزی وزەی ئەرێنی و وەزیری بەختەوەری
مایسترۆ عەزا کە ناسناوی باڵیۆزی وزەی ئەرێنی و وەزیری بەختەوەری پێبەخشراوە، هەست بە شانازی دەکات بەم ناسناوە و ئەزموونە ناوازەکەی. سەبارەت بە ئەزموونەکانی تری چارەسەری مۆسیقا بۆ ژنان لە پاریس، ڕوونیکردەوە: " لە هەندێک وڵاتی ئەوروپیەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری هاوشێوە پێشنیارم پێگەیشتووە.. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنم ئەوەیە کە من بە شێوەیەکی شەخسیی سەرپەرشتی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە دەکەم. من ئەو گۆرانیانە هەڵدەبژێرم کە ژنان پێیان باشە، ئەو گۆرانیانەی کە ڕۆژانی خۆش و جوانیان بیردەخاتەوە. چەند ڕۆژێک پێش فێستیڤاڵەکە، گۆرانییەکان دەدەمێ بۆ ئەوەی مەشق بکەن و زۆرجار کارلێکی ئەرێنییان لێ دەبینم، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هاوسەنگ و ئەوانیش لە ڕێگەی گۆرانی وتنەوە وزەی خۆیان دەردەبڕن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی باری دەروونییان."
عەزە بن فەتحوڵا سەبارەت بەو گۆرانیانەی کە ژنان بەزۆری حەزیان لێیە، دەڵێت:" ژنان پێیان باشە گوێ لە گۆرانییە کۆنەکان بگرن کە ئێمە لەگەڵیاندا گەورە بووین، وەک گۆرانییەکانی ئوم کولثوم، عەبدولحەلیم حافز، وەردە ئەلجەزائیریە و هتد. لە ڕێگەی ئەم گۆرانیانەوە یادەوەری و ڕۆژە خۆشەکانیان وەبیر دێننەوە.
ئەم شەو یان فێستیڤاڵە کە بەڕێوە دەچێت، جۆرێکە لە یانەی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی، کە کەس ناتوانێت نکۆڵی لە جوانی مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی بکات. هەندێک جار، پێشوازی لە ژنانی فەرەنسی دەکەین کە دێن بۆ سەردانی ئەم شوێنە و چێژ لە مێلۆدییە عەرەبییەکان وەردەگرن.
عەزە بن فەتحوڵا سەبارەت بە چالاکییەکانی داهاتووی، ڕایگەیاند: "فێستیڤاڵەکەی داهاتوو لە ١٥ی ئادار لە پاریس بەڕێوەدەچێت، دواتر دەچینە ئیتاڵیا و دواتر بۆ برۆکسل، هەروەها فێستیڤاڵەکانی دیکەشمان دەبێت لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەڕیوە بچێت."
وتارێکی گەشەپێدانی مرۆیی
ساڵۆنی "عەزە" بۆ ژنان بە بیرۆکەیەکی سادە دەستی پێکرد، بەڵام ئەمڕۆ گەشەی کردووە و بووەتە شوێنێکی فراوان کە نمایشی جلوبەرگی فۆلکلۆری بۆ خانمان و دیزاینی خەنە لەسەر دەست و دەموچاو لەخۆدەگرێت. هەروەها خواردنی ڕۆژهەڵاتی و شیرینی پێشکەش دەکات، کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کەشێک کە خانمان چێژیان لێ وەربگرێت و زێدی خۆیان بیربخەنەوە، لە هەمان کاتدا ئازارەکانی بیری ماڵەوە کەم دەکەنەوە. جگە لەوەش وانەکانی چارەسەری دەروونی و هۆشیاری و گەشەپێدانی کەسی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە بەڕێوەدەچن و پێشکەش دەکرێن، کە پێشوازییەکی باشیان لێدەکرێت و لەلایەن ژنانەوە کارلێکیان لەگەڵدا دەکرێت.
سەبارەت بەم وتارانە، یوسری مورشیدی، پسپۆڕی گەشەپێدانی کەسی لە تونس، وتی: "وتارێکم سەبارەت بە خۆشەویستی خۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیکە، لەوانەش منداڵەکانمان، هاوسەر و هاوکارەکانمان پێشکەش کرد، جەختم لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی خۆمان وەک ئەولەویەت و پێویستی بەهێزکردنی متمانە بەخۆبوون و خۆبەگەورەزانین کرد. جگە لەوەش پێویستە گفتوگۆی ناوخۆیی خۆمان لەگەڵ خۆمان باشتر بکەین. پێویستە لە خۆمان بپرسین چیمان پێ خۆشە و چیمان بەدڵ نییە و بەڕاستی چیمان دەوێت.
یوسری مورشیدی ئاماژەی بەوەشکردووە:" وەک پسپۆڕێک تێدەگەم کە زۆرێک لە ژنان ژیانی خۆیان بۆ خێزانەکەیان تەرخان دەکەن و خۆیان لەبیر دەکەن. ئەوان ئەو کڕینانەی کە خێزانەکە پێویستی پێیەتی لە پێشینەی پێداویستییە کەسییەکانیان دادەنێن. هەروەها هەندێکیان زۆر خۆیان تاوانبار دەکەن و نیگەرانن، هەست دەکەن ئەوەی لە ماڵەوە دەیکەن بەس نییە بۆ ئەوەی هەمووان ڕازی بکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و سووتانی جەستە.
یوسری مورشیدی ئاماژەی بەوەدا کە :"ژنان زۆر پێویستیان بەوەیە کێشەکانی خۆیان لەگەڵ ژنانی دیکەدا باس بکەن کە ڕەنگە بارودۆخی هاوشێوەیان هەبێت. ئەمەش دەرفەتێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێگاکانی ژیانێکی باشتر و ئاسوودەتر. زۆر لە کارەکانم ڕازیم و هەست دەکەم ئەو شتانە پێشکەش بە خانمان دەکەم کە دەتوانێت ژیانیان ئاسانتر بکات و یارمەتیان بدات بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان.بە قسەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنان، باس لە پرسە کەسییەکان دەکەم بەڵام گرنگەکان دەکەم و هەوڵدەدەم لە ئازارەکانیان نزیک ببمەوە و چارەسەریان لەگەڵ بدۆزمەوە. فیدباکێکی زۆریان لێ وەردەگرم و ئاسانە بۆم ڕوون بکەمەوە وتارەکە چونکە هەندێکیان کێشەکانیان لەگەڵ مندا لەناو خێزانەکەدا باس دەکەن و هەوڵدەدەم لەڕێگەی دانیشتنەکانی ترەوە هەندێک چارەسەر پێشکەش بکەم.
یوسری مورشیدی ئاماژەی بەوەدا کە :"بە گوێگرتن سەرنجی حەزی ژنانی بۆ قسەکردن داوە، دەمتوانی بزانم چۆن بە وردی گوێیان لێدەگرن و لە دەربڕینی دەموچاویانەوە دەمتوانی بزانم کە ئەوان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. هەروەها تێگەیشتم کە خۆشەویستی خۆی دەتوانێت کلیلی یەکەمی بەختەوەری بێت. هەموو ئەمانە وزەم پێدەبەخشن کە باشترینەکان لەو کلینیکەدا پێشکەش بکەم کە بەڕێوەی دەبەم. ئێمە وەک چۆن جەستەمان پێویستی بە وەرزشکردن هەیە، پێویستە بەم جۆرەش وەرزشی مێشکمان بکەین.
شایانی باسە کە کۆمەڵگەی عەرەبی لە فەرەنسا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوە کولتوورییەکان، کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی بەڕەچەڵەک عەرەب لە وڵاتانی جۆراوجۆری وەک جەزائیر، مەغریب، تونس، میسر لەخۆدەگرێت. ئەمەش ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی دەوڵەمەندی کولتووری و کۆمەڵایەتییە لەم وڵاتەدا.