ڕۆمانی "کچانی دوکەڵ و ئاگر"، یەکێک لە ڕۆمانە کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢۱
ڕۆمانی "کچانی دوکەڵ و ئاگر" یەکێکە لە ڕۆمانە دەوڵەمەند و کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆمانی "کچانی دووکەڵ و ئاگر" بە زمانی ئینگلیزی، بەرهەمی نووسەری کورد "ئاڤا هوما"یە، کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چالاکوانێکی مەدەنییە، لە ئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە، لە ١٢ ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٠ لە بەریتانیا لەلایەن دوو ناوەندی بڵاوکەرەوەی جیاوازەوە بڵاوکراوەتەوە، هەروەها هارپەر کۆلینز لە ئەمەریکا و ئیبرامس بڵاوکراوەتەوە.
ڕۆمانی "کچانی دوکەڵ و ئاگر" لەلایەن ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە بەڕیتانیا بڵاوکراوەتەوە، سەرنجی گلۆب و میلس لە کەنەدا و برەید براونس لە ئەمریکای ڕاکێشاوە، ڕۆمانەکەشیان بە یەکێک لە ڕۆمانە دەوڵەمەند و کاریگەرەکانی ساڵی ٢٠٢٠ ناساند.
چیرۆکی ئەم ڕۆمانە تێڕامانێکە لەسەر ژیانی مامۆستای لەسێدارەدراو فەرزاد کەمانگەر و تیشکی خسوەتە سەر ئازار و ڕەنجکێشانی ژنانی کورد، ڕۆمانەکە بیرهێنانەوەیەکە لە: کلتور و خەبات، خواردن و سروشت، کەسایەتی، ماتەمینی و ئازاری گەلی کورد.
ت.پ