"لاواندنەوەی ماتەمینی"... میراسی زارەکی ژنان بۆ دەربڕینی خەم و پەژارە
یەکێک لە شێوازە کۆنەکانی دەربڕینی خەم و پەژارەی توند لە کاتی گۆڕانکارییەکانی کاتدا " لاواندنەوەی ماتەمینی ە، کە میراسێکی زارەکیی ژنانە، کە ئایەتەکان دەخوێننەوە کە وێرانکاری بەسەر دڵەکاندا دەهێنن و فرمێسک بە چاو دەهێنن.

سیلڤا ئیبراهیم
ڕەققە- کولتووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەوڵەمەندە بە کولتووری کوردی و عەرەبی، بە زۆرێک لە نەریتەکان یەکگرتوە، لەوانەش لاواندنەوەی ماتەمینی، کە بە زمانی عەرەبی پێیدەوترێت "نعي"(پرسەنامە) دەوترێتەوە، لەوانەیە ئەم ناوە لە دەستەواژەی پرسەنامەوە هاتبێت، بە واتای ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی کەسێک، مەبەست لەم لاواندنەوەش ئازادکردنی ئەو هەستە نەرێنییانەیە کە پەیوەندییان بە گۆڕانکارییەکانی ژیانەوە هەیە.
ژنانی پارێزگای ڕەققە لاواندنەوەی ماتەمینی خۆیان دەڵێنەوە، "نەعوات"، کە نەریتێکی زارەکی لەمێژینەیە لەم ناوچەیەدا، پرسەنامە بە جۆرێک لە ستایش دادەنرێت و هەندێک جار وەک سەرزەنشتێک کاردەکات، ئەم شیعرانە هەستی دڵتەنگی و خەمێکی تێکەڵاو دەردەبڕن.
ئەم شیعرانە بە عەرەبی کلاسیک نین، بەڵکو بە عەرەبی ئاخاوتنی، ڕەنگە لێهاتوترینیان لە ماتەمینیدا ژنان بن، بەو پێیەی زۆرترین سەختییەکانی ژیان هەڵدەگرن، بە ئیرادەی ترسناکیان بەرەنگاری هەموو بارودۆخێک دەبنەوە.
خالیسە حەسەنی تەمەن چل ساڵان، هاوڵاتی گوندی باکووری ڕەققەیە، کە لە ژیانیدا چەندین ئەزمونی پڕ لە ئازاری بەسەر بردوە، وتی: کۆچی دوای ڕەنگدانەوەی هەستە بە ئازارەکانە کە ئاگری دڵەکانی توشبوو بە خەم و پەژارە سووتەمەنی دەدەن و هانی ئامادەبووان دەدەن یادەوەرییە ئازاربەخشەکانی خۆیان بەبیر بهێننەوە و ئەو هەستانە لەگەڵ خەمبارەکاندا هاوبەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی پرسە پرسەنامە بابەتی سەرەکیە، چونکە پرسە و سەرەخۆشی هەیە بۆ لەدەستدانی باوک و دایک و خوشک و هەروەها برایەک و کوڕێک، کاتێک یەکێک لە ژنەکان ئامادەی کۆبونەوەکانی پرسە دەبێت و پرسەنامە دەگێڕێت، بۆ ئەو کەسسەی کە خۆشەویستێکی لەدەست داوە، هەستی خەم لە دڵدا نوێ دەبێتەوە، لێرەدا، خێزانی مردوەکە هەست بە دڵنەوای دەکەن لەلایەن ئەوانەوە کە هاوبەشن لە خەم و ئازارەکانیان.
ئاماژەی بەوەدا، کە هیچ ئامادەکارییەکی پێشوەخت بۆ ئەوە نییە، بەڵام لە هەستی ڕاستگۆیەوە وەردەگیرێت، خالیسە حەسەن دە ساڵ لەمەوبەر دایک و باوک و هاوژینەکەی لەدەست دا، من پێشتر پرسەنامەم نەدەزانی، تەنانەت کاتێک ئەرکی سەرەخۆشیشم جێبەجێ دەکرد، دڵم خەم و پەژارەی تەواوی نەبوو تا ئەو ڕادەیەی لاواندنەوەی ماتەمینی بگێڕم، بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی دایکم و ئەزمونی پڕ ئازاری لەدەستدانی هاوژینەکەم هەستی خەم و پەژارە لە دڵمدا هەڵگیرسا، کە لە هەموو کۆبوونەوەیەکی سەرەخۆشیدا، کە تێیدا ئامادە دەبم نوێ دەبێتەوە، منیش لەگەڵ ئامادەبوواندا پرسەنامەی دایک و باوکم و هاوژینەکەم دەگێڕم، هەموو لەدەستدانێک ئازارێک هەڵدەگرێت، هاوژینەکەم بە ڕۆیشتنی هەموو بەرپرسیارێتیی خێزانەکەمی خستە سەر شانی من و کەس نەمابوو بۆ ئەوی ئەو هاوبەش بێت لەگەڵم بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە، هەروەها دایکم کە خێزانەکەی کۆدەکردەوە، دوای ڕۆیشتنی ماڵەکە چۆڵ بووە.
ڕوونیشیکردەوە، کە پرسەنامە تەنها بە لاواندنەوەنیە بۆ مردووان ، بەڵکو هەموو حاڵەتەکانی خەم و ئازار دەگرێتەوە، وەک گەشتکردن و تۆڵەسەندنەوە کە خێزانەکان ناچار دەکات ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، بەهەمان شێوە قەیرانی سووریا کە هەموو سووریایەک بەدەستیەوە دەیناڵاند، لەدەستدانی خۆشەویست و ماڵێک یان ئاوارەبوون و.
خالیسە حەسەن ئاماژەی بەوەدا، کە گۆرانی بەناوبانگ بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هەیە، کە لە هەندێک زاراوەدا پێیان دەوترێت " تواويح" یان "مواويل"(لاواندنەوە)، زۆر گۆرانی نەریتی و گۆرانی فۆلکلۆر بۆ ساتەوەختە خۆشەکان هەیە، وەک ئاهەنگی هاوسەرگیری و گەڕانەوەی تاراوگەیەک و چەندانی تر،وتی: هەموو دۆخێک کە تاکێک یان کۆمەڵگەیەک ئەزمونی دەکات، ڕێوڕەسمی تایبەتی خۆی هەیە، ساتەکانی دڵتەزێن ڕێوڕەسمی خۆیان هەیە، هەر وەک چۆن ساتەکانی خۆشیش ڕێوڕەسمی خۆیان هەیە.
ڕوونی کردەوە ،کە گۆرانی و لاواندنەوەی ماتەمینی لە ئێستادا لای گەنجان جێی بایەخ نییە، گۆرانی هاوچەرخ دزە دەکەنە ناو کولتووری کۆمەڵایەتی و سێبەر بەسەر کارەکتەری کولتووری کۆن دەکەن، هەموو ئەو گۆرانییە باوانەی لە ئێستادا هەیە هیچ واتایەکیان نییە و بێ ناوەڕۆکن.
یازی عەلی، تەمەن ٥٧ ساڵ، هاوڕای بۆچوونی خالیسە حەسەنە، وتی: شارەزابوون لە لاواندنەوە ماتەمینەیەکان لە کۆبوونەوەی ماتەمینییەوە سەرچاوە دەگرێت، کاتێک مردوەکە لە چادرەکانی ماتەمینیدا لاواندنەوەی ماتەمینی بۆ دەگێڕدرێت، لەنێو ژناندا دەگوازرێنەوە و لەوێشدا ژنان ئەزمونیان دەبێت، هەندێک لە لاواندنەوەی ماتەمینی هەیە کە بە شێوەیەکی باو دەگوازرێنەوە، من بەم شێوەیە لە دڵەوە شارەزا بووم لە لاواندنەوە ماتەمینەیەکان ، واتە بە شێوەیەکی سروشتی و ڕاستەوخۆ.
لەکاتێکدا هەوڵی شاردنەوەی دەنگی بەرزی بوو، ماتەمینی بۆ دایکی گێڕا، فرمێسک لە چاوەکانیدا ڕژا، بە وشەی پڕ لە ئازار و تامەزرۆی بەکاردەهێنا، ئەویش چەندین ئەندامی خێزانەکەی لەدەستدابوو و لە گوندەکەی خۆی ئاوارە بوو، کە دەکەوێتە هێڵی پێشەوە لەگەڵ ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن تورکیا و چەتەکانی لە تل ئەبیاز.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە دایک و باوکمم لەدەستدا، هەروەها براکەم و مامم و خاڵم، لە ماڵەکەم ئاوارە بووم، و تەمەنێک لە ئازاردا ژیاوم، هەموو خوشک و براکانم بەهۆی شەڕەوە لەیەکتر جیابوونەتەوە، و لەم بارودۆخەدا جارێکی دیکە یەکتر نابینینەوە، هەموو ئەم کێشانە وەکو لێدانێک وایە کە کات لە دڵمیدا چەسپاندوە، هەر ئەوانەشن کە پاڵمدەنێن بۆ لاواندنەوەی ماتەمینی.
یازی عەلی ژیانی وەک خوێندنگە پێناسە دەکات، وتی: هەموو ئەزمونێک وانەیەک فێری مرۆڤ دەکات، هەر وانەیەک باجی هەیە و ئەمەش ئەوەیە کە خوێندنگەکان شکست دەهێنن لە فێرکردنیدا.