لانە عەزیز بە کارە هونەرییەکانی گوزارشت لە سروشت و ژن دەکات
پێشەنگای شێوەکاری لانە عەزیز ئەمڕۆ لە خوڕماڵ بەڕێوەچوو، وێنەکان گوزارشت لە ژیان و کاری ژنان دەکات.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كانی شارەدێی خورماڵ به‌شی هونه‌ری خورماڵی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هەڵەبجه، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ هونەرمەند لانه عه‌زیز كرده‌وه.
لەپێشەنگاکەدا ٢٦ وێنەی شێوەکاری نمایشکرابوو، لانە عەزیز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها باس لەوەدەکات کە یەکەمین پێشەنگای تایبەتییەتی، "یەکەمین پێشەنگای تایبەتە بە وێنەکانم، زۆربه‌ی تابلۆكانیش سروشتین و پێناسه‌ی ژیانی ژنان ده‌كه‌ن له منداڵیه‌وه تاوه‌كو گه‌وره‌بوون.
لانە عەزیز خوازیاره بتوانێت بره‌و به كاره هونه‌رییەکانی بدات، پێشەنگاکەش ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
ت.پ