لە ڕۆژئاوا لەگەڵ خوێندنگەی هونەری هیلالی زێڕین، کولتووری گەل گەشە دەکات

لە ڕۆژئاوا کە پێشوازی لە نوێبوونەوە و بوژانەوە دەکات، پەیمانگەی هونەری باڵای هیلالی زێڕین وەک شتێکی نوێ دەکرێتەوە، ئەم لوتکەیە کە ژنانی گەنج گرنگییەکی زۆری پێدەدەن، ئامانجی پەرەپێدانی کولتووری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە ڕۆحێکی هاوبەشەوە.

نوجان ئاراس

 

حەسەکە-لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە زۆر بواردا پێشکەوتن ڕوویداوە، ئەم پێشهاتانە کە سەرنجی هەموو جیهانیان بۆ لای خۆی ڕاکێشا، هەروەها بوونە مایەی ئیلهام بۆ گەل.

 

لە ڕۆژئاوا شتی نوێ ڕوودەدات، ئێستاش لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیمانگەی باڵای هونەری هیلالی زێڕین لە شاری حەسەکە کە سەر بە کانتۆنی جزیرەیە دەکرێتەوە.، پەیمانگەکە لە ٥ بەش پێکهاتووە، سەرنجی ژنانی گەنج بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، داواکارییە سەرەتاییەکان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوون، سوودەکان بە نمایشی ڕاستەوخۆ دیاری کران، ئەڤین پاشۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیمانگەی باڵای هونەری هیلالی زێڕین و مزگین تاهیر، بەرپرسی بەشی مۆسیقا و خوێندکارانی بەشداربووی هەڵبژاردن قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ڕوانگەی زایەندپەرستی و فیۆداڵی ژنانی لە بواری هونەر دوورخستەوە'"

ئەڤین پاشۆ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەیمانگەی باڵای هونەری هیلالی زێڕین ڕایگەیاند، بۆچوونی زایەندپەرستی و فیۆداڵی ژنانی لە بواری هونەر دوور خستووەتەوە و لە زۆر بوارەکانی هونەردا فشاریان لەسەرە، جگە لەوەش ئەو ژنانەی بە زانین بایەخ بە بوارەکانی ژیان دەدەن دەکرێنە ئامانج و وتی: ژنان شەڕی ئەو عەقڵیەتە پیاوانەیان کردووە کە ژنانی لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگە دوورخستۆتەوە و ئیرادەی شکاندووە، بە درێژایی مێژوو و تابوەکانیان شکاندووە بە ڕۆحێکی یەکگرتوو و ڕێکخراوەوە، چالاکانە دژی سیستمەکە وەستاونەتەوە.

 

"شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرەتای ڕێنێسانسێکی نوێ بوو"

 ئەڤین پاشۆ سەرنجی بۆ گرنگی گەشەپێدانی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشێکی ژنان سەیر دەکرا و هەمووان پشتیوانیان لێدەکرد، لە گەشەکردن و گەڕانەوەی شۆڕشدا، بەتایبەتی کۆمەڵێک ژن هەن کە ڕەگ و ڕیشەیان هەیە و پشت بەخۆیان دەبەستن، هەروەها هەست و بیرکردنەوەکانیان، بیروباوەڕەکانیان، ڕۆحیان، میراسێکی کولتووری مێژوویییان هەیە، کولتوور و هونەری کوردی لای هەمووان ناسراوە، ئەو پێکهاتانەی کە کولتووری کۆبوونەوەیان هەیە و لە سامانەکەیاندا دەژین، تووشی فشار و هێرشی دەسەڵات دەبنەوە، تووشی جینۆسایدی کولتووری دەبن، دەیان ناوەندی کولتووری و هونەر لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوەتەوە و کاردەکەن، شۆڕشی ڕۆژئاوای ١٩ی تەمووز دەنگ و ڕەنگێکی لە بواری کولتووری و هونەریدا بە ژنان بەخشی و سەرەتای ڕێنێسانسێکی نوێ بوو.

 

"ڕەگ و ڕیشەی دەگاتە فەلسەفە و زانست و ئەکادیمیا"

ئەڤین پاشۆ پەیمانگەی هونەری باڵای هیلالی زێڕینی وەک ناوەندێک پێناسە کرد کە ژنان بتوانن پەرە بە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان و هونەرەکەیان بدەن لەسەر ئاستی فەلسەفی و زانستی و ئەکادیمی و وتی: پەیمانگەی هونەری باڵا شتێکی نوێیە لە جیهاندا، لە هیلالی زێڕین نەک تەنها لە دیدگا و تیۆریدا؛ هەر کارێک کە هونەر دەگەیەنێتە ئاستی ئەکادیمی، دەیکاتە بابەتێکی جێی سەرنج، زمانی هونەری ژنان، شێواز و ڕەنگ، دەهێنێتە دەرەوە، ڕۆحی خۆی بونیاد دەنێت و بەردەوام دەکات، بۆیە پێویستە وەک کارێکی گرنگ سەیر بکرێت.

 

ئەڤین پاشۆ ڕایگەیاند، پەیمانگەکە ماوەی سێ ساڵەو پلانی خوێندنیان لە ٥ بەشی بنەڕەتیدا داناوە و هەر خوێندکارێکی کچ کە خوێندنەکەی تەواو بکات بڕوانامەی دبلۆم وەردەگرێت و وتی: دەبێت باوەڕمان لەسەر بنەما بێت؛ شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا کە یەکەمین شۆڕش بوو لە مێژوودا، ئیلهامبەخشێک بووە بۆ مرۆڤایەتی و تەڤگەرەکانی ژنان و وەک نموونە پەیمانگەی باڵای هونەری هیلالی زێڕین تایبەتمەند بووە لە پێشەنگایەتی ژنان و قووڵتر دەبێتەوە و گەشە دەکات و دەبێتە ئامرازێک گرنگیدان بە هەموو کۆمەڵگەکان و خاوەندارێتییان.

 

"ئامانجمان ئۆرکێسترایەکی بێ وێنەی ژنانە"

مزگین تاهیر، بەرپرسی بەشی مۆسیقا، وتی: ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە جارێکی دیکە مۆسیقای کوردی لەلایەن ژنانەوە بوترێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکاران ئەنجام دەدەین، هەوڵەکان کە ئۆرکێسترایەکی ژنانی هاوشێوەی ئەویان نییە، پشت بە فرەچەشنی و خۆشگوزەرانی دەبەستێت بۆ ژنانی نیشتەجێی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئامانجمان ئەوەیە کولتووری مۆسیقی خەڵکی میزۆپۆتامیا بگرێتەوە؛ مۆسیقای کوردی، سریانی، عەرەبی و ئەرمەنی دەوڵەمەندی ڕۆحی هاوبەش دەردەخەن، هیوادارین خوێندنگەی هونەر ببێتە شوێنێک بۆ ژنانی گەنج لە هەموو تەمەنێکدا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین بۆ ئەوەی ئارەزووی خۆیان نیشان بدەن.

 

"ئامانجمان ئەوەیە ناسنامەیەکی ئەکادیمیمان هەبێت"

مزگین تاهیر ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک پڕۆژەیەک دەستیان بە پەیمانگەکە کردووە، کار بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەیەکی ئەکادیمی دەکەن و وتی: لەگەڵ پەیمانگەی هونەری مانگی زێڕین، ئامانجمان ئەوەیە مۆسیقای فۆلکلۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بگەیەنینە ئاستی ئەکادیمیاکە، بە گرنگی دەزانین کە زۆرێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە گەشەپێدانی کولتووری و هونەریدا بگەنە ئاستی ئەکادیمی، من پێموایە دەرفەتێکە بۆ ژنانی گەنج و دەتوانن باشتر خۆیان لەم بوارەدا نیشان بدەن.

 

"ئامانجی سەرەکیم ناساندنی سینەمای کوردییە"

دیلین ئەحمەد لە شاری حەسەکە لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژی، و لە بەشی سینەما لە پەیمناگەی باڵای هونەری هیلالی زێڕین ناوی خۆی تۆمار کردووەوتی: من حەزم لێیە و دڵخۆشم کە بەشێکم لە کاری سینەماکاری، حەزی من بۆ سینەمای کوردی لە منداڵیمەوە سەرچاوە دەگرێت، خوێندنگەی هونەر وەک دەرفەتێکی گەورە دەبینم، ئامانجی سەرەکیم ئەوەیە لە نزیکەوە سینەما بناسم، لەم بوارەدا با خۆم دەرببڕم و خۆم بەرەوپێش ببەم بۆ ئەوەی ڕەنگ و دەنگە نەبیندراوەکانی سینەمای کوردی بە هەموو گەلان بگەیەنم.

 

"دەمەوێت ڕۆحی مۆسیقای فۆلکلۆر بناسێنم"

 ئاریەن ئیبراهیم خەڵکی شاری کۆبانێ کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.، وتی: حەزم لە گوێگرتن و گۆرانی و ژەنینی ئامێرە، وەک چۆن ژنانی شارەکانم لە هەموو بوارێکدا سەرکەوتوون؛ هەروەها نیشانی دەدەم کە دەتوانین لەم بوارەشدا سەرکەوتوو و داهێنەر بین.