لە حەسەکە هەنگاوی "کات کاتی ئازادیە" بۆ پاراستنی کلتور دەستیپێکرد

بە دروشمی " ئێمە بە کلتوی نەتەوەی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین"، کلتور و هونەری نەتەوەی دیموکراتیکی شاری حەسەکە ئاهەنگێکی سازکرد.

حەسەکە

 

بە دەستپێکردنی هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" بە دروشمی " ئێمە بە کلتوی نەتەوەی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین" ، کلتور و هونەری نەتەوەی دیموکراتیکی شاری حەسەکە  باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاهەنگێکی سازکرد، ئاهەنگەکە لە پارکی خابور لە گەڕەکی تل-هەجەری حەسەکە بە بەشداری ئەندامانی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام درا، هەڵمەتەکە هەتا سێ بەردەوام دەبێت.

 

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانفیدایانی ئازادیی، نەسرین بۆتان هاوسەرۆکی تەڤ-کلتوری هەرێمی جزیرە لیدوانی دا.

 

"ئێمە بە پاراستنی کلتوری خۆمان بەهای شۆڕش پیشان دەدەین"

نەسرین بۆتان تیشکی خستەسەر گرنگی پاراستنی کلتور و وتی: "بە سەدان ساڵە لەسەر کلتور و زمان و مێژووی ئێمە هێرش هەیە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی بەخاوەنکردنی کلتورە، تا بتوانین ئێمە پەیامێک بگەیەنینە هێزی دەسەڵاتدار کە ئێمە خاوەنی کلتورین، بە کلتور بەهای شۆڕش پیشان دەدەین و شۆڕشی رۆژئاوا بۆ ئێمە زۆر بەنرخە و پێویستە ئێمە زیاتر بیپارێزین".