لە گەرمیانەوە گروپی شەهید ڤەژین گۆرانییەکی نوێیان بڵاوکردەوە
گروپی شەهید ڤەژین گۆرانییەکیان بۆ ٢٩یەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی هونەرمەند و تێکۆشەر هۆزان مزگین بڵاوکردووە.
ناوەندی هەواڵ
گروپی شەهید ڤەژین نوێترین بەرهەمیان بە ناوی مزگینی قارەمان بڵاوکردەوە، ئەم گروپە ماوەی چەند ساڵێکە لە گەرمیان دامەزراوە و لە چەند ژنێکی گەنجی گەرمیان پێکدێت، بەرهەمەکانیان کلتورییە و لە چەندین فێستیڤاڵ و مەراسیمی جەژنی نەورۆز لە سلێمانی، گەرمیان، کەرکوک و قەندیل و چەندین ناوچەی دیکە بەشدارییان کردووە.
نوێترین و یەکەم ڤیدیۆ کلیپیان ئەمڕۆ بڵاوکردەوە بە ناوی "مزگینی قارەمان – mizgîna leheng" بۆ ٢٩یەمین ساڵیانی گیانبەختکردنی هونەرمەند هۆزان مزگین و پێشکەشیان بە ڕۆحی هۆزان مزگین.
گۆرانی "مزگینی قارەمان" یەکێکە لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی گیانبەختکردوو هۆزان سەرحەدە کە بە زمانی کوردی-کرمانجی وتراوە و لەلایەن گروپی شەهید ڤەژینەوە نوێکراوەتەوە.
هۆزان مزگین لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بیلەیدەری ناوچەی ئیلح لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ گروپێکی گەنجان لە شاری ئیلح بەشداری تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد دەبێت، ساڵی ١٩٨٣ بۆ فراوان کردنی خەباتی چاند و هونەری کوردی دەچێتە ئەوروپا. لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ لە کاتێکدا لە گارزان دەبێت لە ماڵێکدا لەلایەن دوژمنەوە دەورە دەدرێت، هۆزان مزگین بۆی بە زیندووی نەکەوێتە دەستان چالاکییەکی گیانفیدایی ئەنجام دەدات.
ت.پ