لە فێستیڤاڵی کان، بایەخی کەم بە ژن دەدرێت
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی کانی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکەن، لە کۆی ٢٤ فیلمی سینەمایی تەنها چوار فیلمیان دەرهێنەرەکانیان ژنن کە فیلکەمانیان بۆ فێستیڤاڵەکە بەرهەمهێناوە.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵی کانی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکەن، لە کۆی ٢٤ فیلمی سینەمایی تەنها چوار فیلمیان دەرهێنەرەکانیان ژنن کە فیلکەمانیان بۆ فێستیڤاڵەکە بەرهەمهێناوە.
ناوەندی هەواڵ
له مێژووى سینه‌ماى جیهانى ئاماژه بەوەكراوه، ته‌نیا "جێنی كامپیۆن"، كه ده‌رهێنه‌رێكى ژن بووە، له ساڵى ١٩٩٣ بۆ فیلمى (زه پیانۆ) خه‌ڵاتى زێڕینی به‌ده‌ستهێناوه.
بەڵام له ساڵى ٢٠١٨، کاتێک بزووتنه‌وه‌ى "مى توو" تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى ڕاگەیەندرا، بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، پێویسته شانازى به‌وه بكرێت بۆ ئه‌مساڵیش، نزیكه‌ى ٤٠ ژنی ده‌رهێنه‌ر به فیلمەکانیان به‌شدارى فێستیڤاڵى كان بوون.
بڵاویشیکردەوە، ساڵێك پێشتریش، ٨٢ ژن به‌ره‌و ستەیجه‌كانى فێستیڤاڵى سینه‌مایی سه‌ركه‌وتن، له‌نێویاندا، "جین فۆندا، ماریۆن كۆتیار، وندر ومان و باتى جینگینز"، بۆ ئەمساڵیش، چوار ژن بە ناوەکانی "مه‌یا هانس لۆڤ، بیرگمان ئه‌ى لاند، كاترین كورسینى و جولیا دو كورنا" کە هەموویان فه‌ره‌نسین بە فیلمەکانیان بەشداری کان دەکەن.
رێکخەرانی فێستیڤاڵی کان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئه‌وانه‌ى ئاماده‌كارى فێستیڤاڵەکە دەکەن و فیلمەکان هەڵدەسەنگێنن، بابه‌تى ره‌گه‌ز و ناسنامه له‌به‌رچاو ناگرن، ته‌نها ناوه‌ڕۆك و كوالێتى فیلمه‌كه رۆڵ ده‌بینێت.