کولتوور ڕێی پاراستنی شۆڕشە
هەموو دامودەزگاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵیان هەیە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە و کۆکردنەوەی پێکهاتەکانی، هەروەها ددەستەی کولتووری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی شۆڕش تا ئەمڕۆ.

شیرین محەمەد
قامیشلۆ- بە ڕۆشنایی ئەو ئەڵەنگاریانەی کە سووریا لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە، کولتوور وەک ئامرازێک بۆ بەرخۆدان و پاراستنی ناسنامە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتایبەتی لە پارێزگای جزیرە سەریهەڵداوە.
لە سەرەتای دامەزراندنی خۆبەڕێوبەری لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، دەستەی کولتووری دەستی کردووە بە ڕۆڵێکی گرنگ لە بونیادنانی پڕۆژەیەکی کولتووری کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی پێکهاتەکانی بێت و بەشداری ژنان بەرز بکاتەوە و هونەر و زمان و میراس زیندو بکاتەوە، سەبارەت بەم بابەتە، فیریال جۆلی، هاوسەرۆکی دەستەی کولتووری لە جزیرە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ڕۆشنبیری وەک یەکێک لەو ٢٠ ئەندامەی دوای ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا، دەستەی کولتووری لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو، چونکە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری کاری کردوە.
"ژنان لە ڕێگەی کار و ڕێکخستنی بەردەوامەوە پێشەنگایەتی زۆرێک لە دامەزراوەکانیان کردوە"
ڕوونیکردەوە کە دامەزراندنی یان قۆناغی سەرەتای دەستەی کولتووری قورس بووە، وتی: دەستەی کولتوورئ ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بووەوە، لەوانە چۆنیەتی تێکەڵبوون لەگەڵ کۆمەڵگە و پێکهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها گەشەپێدانی ڕۆشنبیری ژنان یەکێک بوو لەو ئاڵەنگاریە گرنگانەی کە دەسەڵات کاری بۆ تێپەڕاندنی لە ڕێگەی کار و ڕێکخستنەوە کرد، لە سەرەتای شۆڕشدا بەشداری ژنان لاواز بوو یان سنووردار بوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژنان دەستیان کرد بە پێشەنگایەتیکردنی دامەزراوەکان و ڕۆڵی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا بینی و هەموو ئەمانەش بە کاری بەردەوام و ڕێکوپێکەوە هاتبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە ناوەندەکان دەکەونە ژێر چەتری دەسەڵاتی ڕۆشنبیری، زۆر دامەزراوە هەن کە دەکەونە ژێر چەتری دەسەڵاتی ڕۆشنبیری، لەوانە ئۆرکێسترای منداڵان، وۆرکشۆپی لیلیت، و ناوەندی بارکین، ئەم دامەزراوانە کاردەکەن بۆ تێکەڵکردنی گروپە تەمەنییەکان لەناو کۆمەڵگە لەگەڵ هونەر و کولتوور و ئاشناکردنیان بە پێکهاتەکانی دیکە، هەروەها ئەم دامەزراوانە ناوەندەکانی تەڤگەری هیلالی زێڕین و تەڤگەری میزۆپۆتامیا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لەخۆدەگرن، ناوەندەکانی ڕۆشنبیری و هونەر بوون، لە هەموو ناوچەیەکدا ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری کرایەوە، لە دێریکەوە تا تل تەمر، دەرباسیە و حەسەکە.
"چالاکییەکانی دەستە"
سەبارەت بەو کارانەی دەستەکە ئەنجامی داوە، ڕوونیکردەوە، کە لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی کولوورییەوە چەندین پڕۆژە و چالاکیمان لە سەرانسەری ناوچەکەدا ئەنجامداوە، ئەم پڕۆژانە ساڵ لە دوای ساڵ فراوانتر دەبن، بەشێک لەو پرۆژانە لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کوردستان دەنگی داوەتەوە، وەک پێشانگای شەهید هێرکول، فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان و پێشبڕکێی نووسەری گەنج، لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە هەوڵ دەدەین نەوەیەکی منداڵی خوێندەوار و بەهرەمەندی هەمەچەشن دروست بکەین، هەروەها فێستیڤاڵی پێکهاتەکان کە تیشک دەخاتە سەر پێکەوەژیان و یەکگرتنی کولتووری نێوانیان و چەندین پڕۆژەی تر.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ناکۆکییەکان و شەڕەکان کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی گەشەپێدانی کولتووری لە ناوچەکەدا هەبووە، ئەمە جگە لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکەمان، کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم زۆرێک لە پڕۆژە ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەییەکان و لە بەرامبەردا لاوازی لە بونیادنانەوە و نۆژەنکردنەوەی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان لە ناوچەکەدا دروستکردوە.
سەبارەت بە چالاکییەکانی دەستەکەش وتی: ساڵی ٢٠٢٤ شاهیدی ڕێکخستن و پێشوازی هونەرمەندان و نووسەرانی ناوەوە و دەرەوەی سووریا بوو، لەگەڵ پلانی پەرەپێدانی ژێرخانی و ئەنجامدانی چاپی نۆیەمی پێشانگای پەرتووکی قامیشلۆ، کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی، و سریانی ڕێکخراوە، دەسەڵاتی فەرهەنگ و هونەری هەروەها چاپی چەندین پەرتووکی بڵاوکردەوە، پێشانگای هونەری جۆراوجۆری سازکرد، و فێستیڤاڵە سینەماییەکان بە زمانی کوردی، عەرەبی و سریانی وەک زمانی فەرمی لە بەڵگەنامە و کۆبوونەوەکاندا بەکاردەهێنران، بەپێی ڕێکەوتنیی کۆمەڵایەتی خۆبەڕێوبەری.
"بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی خوێندەوار کە حەزی لە هونەر و فرەچەشنی کولتووری بێت"
فێریال جۆلی ڕوونیشیکردەوە، لە سەرەتای هەموو ساڵێکدا کۆردیناسیۆن و ئامادەکاری بۆ جەژن و بۆنە بۆ پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی ئامادەبوو لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدرێت، وەک نەورۆز، ئاکیتو، چوارشەممەی سوور، و فێستیڤاڵی مەردوسو، فێستیڤاڵی نەتەوەی دیموکرات هەموو پێکهاتەکان یەکدەخات، هەر پێکهاتەیەک نوێنەرایەتی خۆی دەکات، بە کولتوور و زمانی خۆی دەژی و مافی ئەوەی هەیە لە بۆنە نەتەوەییەکاندا، جەژن و فێستیڤاڵە ئاینییەکان و مەراسیمە ئاینیەکانی بەڕێوە ببات، فێستیڤاڵی ئەدەب و هونەری ژنان تەنها بۆ ژنانی کورد یان عەرەب نییە، بەڵکو هەموو ژنان لە هەموو پێکهاتەکانەوە گۆرانی و شیعر و کاری دەستی خۆیان پێشکەش دەکەن کە ئێمەش کردومانە، کە بوونی پێکهاتەکان شانبەشانی یەکتر تابلۆیەکی جیاواز و هێزێکی نەشکاو پێکدەهێنێت.
ئەو کارکردن بۆ پەرەپێدانی بەشی گەنجان بە ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکەی زانی، هەزاران ژن و پیاوی گەنج بەشداری ئەو چالاکییانە دەکەن کە ئێمە ڕێکدەخەین، ئەو ڤیدیۆ کلیپەی کە وێنەیان دەگرین، تەنانەت ئەو گۆرانیانەی تۆماری دەکەین، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئەو منداڵانەی لەگەڵ شۆڕشدا گەورە بوون ئێشتا ڕۆڵیان هەیە لە بواری ڕۆشنبیریدا، هەروەها هەوڵدەدەین ناوەندێکی تایبەت بۆ بەشی گەنجان دروست بکەین، بە هاوکاری تەڤگەری گەنجان لە ناوچەکەدا، بۆ تەواوکردنی کارەکانمان و ڕێنماییکردنی بەشی گەنجان بەرەو ڕێڕەوی گەشەپێدان و هەمەچەشنی.
فیریال جۆلی، هاوسەرۆکی دەستەی کولتووری لە جزیرە لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕایگەیاند، هیچ قبوڵکردنێک لەلایەن حکومەتی سووریاوە نییە، چ بەعسی بێت یان جیهادی، بۆ ژنان بەتایبەتی ئەوانەی لە بواری هونەریدا کاردەکەن، وتی: حکومەتی کاتی ئێستا ژنان پەراوێز دەخات و لە هەموو بوارەکان دووریان دەخاتەوە، پێشێلکاریش بەرامبەریان ئەنجام دەدات، هەموومان بینیومانە کە چۆن هونەرمەند و موزیکژەنی ژن بە بیانووی لاواز دەکوژرێن، بەڵام ئامانجی بەئامانجکردنیان دوورخستنەوەی ژنانە لە هەموو بوارەکان و چاندنی ترس لەناویاندا و شکاندنی ئیرادەیانە، بۆیە دەبێت ڕۆڵی ژنان زیاتر چالاک بکرێت، چونکە یەکڕیزی ژنان لەمڕۆدا و پابەندبوونیان بە کولتوورەوە هاوکار دەبێت بۆ زیندوکردنەوە و پاراستنی هەموو کولتوورەکان.