کتێبی شیعری گوڵە شیعرێک
گوڵە شیعرێک، یەکەمین بەرهەمی شاعیر پەروین قەرەداغیە

ناوەندی هەواڵ
لە ناوەندی سارا لە شاری سلێمانی یەکەمین بەرهەمی چاپکراوی شیعری پەروین قەرەداغی بە ناوی "گوڵە شیعرێک" بڵاوکرایەوە، ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکهاتووە لە شیعری نیشتیمانی و خۆشەویستییە، شاعیر ئاماژەی بەوە کردووە شیعرەکانی لە ڕۆحی خۆی زیاتر خۆش دەوێت ئەمەش دواین بەرهەمی شعیری نابێت و بەردەوام دەبێت لە هۆنینەوەی وشەکانی ناو دڵی.
کتێبی شیعری "گوڵە شیعرێک" لە ٢٨٠ لاپەڕە پێکهاتووە، ١٠٧ لاپەڕەی شیعری خۆشەویستی دەکات، ٥٧ لاپەڕەی شیعری نیشتیمانیە و ٧٥ چوارینە و ٣ هاکۆی تێدایە.
لە کۆتایدا شاعیر پەروین قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا بەرهەمەکەی پێشکەش بە هەموو خاوەن قەڵەمێکی ئازاد دەکات.
ت.پ