کتێبێک دەربارەی ڕزگاربووانی کیمیاباران بڵاوکرایەوە

لە هەڵەبجە کتێبێک دەربارەی ڕزگاربووانی کیمیاباران بە ناوی "ئەو گوڵە گەنمانەی لە داس بەجێمان" بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
 
 لە ١٥ی ئازاردا و لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە پارێزگای هەڵەبجە، کتێبێک سەبارەت بەو ڕزگاربووانەی کیمیبارانەکە بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی پارێزگای هەڵەبجە بڵاو کرایەوە.
 
ناوەڕۆکی کتێبی "ئەو گوڵە گەنمانەی لە داس بەجێمان"  باس لە کارەساتەکەی ١٦ی ئازاری ساڵی ١٩٨٨ دەکات، کە بە رۆژی تاوانە گەورەکە ناسراوە.
نوسەری کتێبەکە سەبارەت بە کتێبەکە ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١٣وە کار لەو کتێبەدا دەکەین، بە گشتی ئەو شایەتحاڵانەی ڕزگاریان بووە لە کیمیابارانەکە چیرۆکەکانیانمان وەرگرتووە و کردومانن بە چەند بەرگێک.
 
ئاماژەی بەوەشدا کتێبەکە لە ٥٠٠ لاپەرە پێک دێت و بۆ هەر خانەوادەیەک ٥٠ بۆ ٦٠ پەڕەمان بۆدابین کردوون، ئەوەشی خستەڕوو کتێبەکە کتێبێکی دیكۆمێنتارییە ‌و ناوەڕۆكەی چیرۆكی ئەو كەسانەیە لە كارەساتی كیمیاباران ڕزگاریانە بووە.
 
ت.پ