کلیپێکی تایبەت بە ساکینە جانسز لە نوژنها بڵاوکرایەوە

تەڤگەری کولتووری ژنانی هیلالی زێڕین، بە بۆنەی ١٢ ساڵەی شەهیدبوونی ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و ڕێبەری تەڤگەری ژنانی کورد، کلیپێکی بە ناوی ''ساکینە'' دروستکرد و بۆ یەکەمجار لە ئاژانسی هەواڵی نوژنها بڵاویکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری کولتووری ژنانی هیلالی زێڕین، بەبۆنەی ١٢مین ساڵیادی بە ئامانجگرتنی یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد، ساکینە جانسز، کلیپێکی بە ناوی ''ساکینە'' دروستکرد و بۆ یەکەمجار لە ئاژانسی نوژنها بڵاویکردەوە.

 

نووسین و مێلۆدی گۆرانییەکە بە ناوی ''ساکینە''، لەلایەن سیدار ئامەدەوە ئامادەکراوە، هەروەها کلیپی گۆرانییەکە لە دەرهێنانی فاراشین دەمهاتە، ڕێکخستن و میکسکردنی  لەلایەن خوەزان هارونەوە بووە، ئامێری ساز لەلایەن مۆردەم فورات و ئامێری گیتار لەلایەن ڤارۆن جاندەمیر ژەنراوە، هەروەها خوەزان هارون و مۆردەم فورات کاری دەنگیان بۆ گۆرانییەکە کردووە.

 

''هاوڕێ سارا ئەفسونی ژیانی شۆڕشگێڕانەیە"

سیدار ئامەد کە گۆرانییەکە دەڵێتەوە، ڕایگەیاندووە کە کێشەی زۆری هەبووە لە نووسینی گۆرانییەکە، چونکە نەیتوانیوە بە وشە ساکینە جانسز پێناسە بکات، وتی:  کاتێک بۆ یەکەمجار هەڤاڵ سارام ​​ناسی، جوڵە و کردارەکانی، هەڵوێستی دیسپلینکراوی، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دروستکرد، بە خۆمم وت کە ''جەوهەری خۆی لە خۆرەوە وەرگرتووە'' و ئەمەش وایکردووە جوانتر و شکۆمەندتر بێت، ئەم گۆرانیەم وەک قەرزی ڕێهەڤاڵێتی نووسیوە، هەموو ژن، پیاو و ئەوانەی هەڤاڵ سارا دەناسن، پێویستە باسی بکەن، هەڤاڵ سارا، ئەفسونی ژیانی شۆڕشگێڕانەیە.