کۆبوونه‌وه‌ی ١٢ مامۆستای نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما له فێستیڤاڵی کورته فیلمی تاران به‌ڕێوه‌چوو
١٢سینهماکاری نێونه‌ته‌وه‌یی میوانی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی ٢٠ له ٣٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بوون.
١٢سینهماکاری نێونه‌ته‌وه‌یی میوانی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی ٢٠ لە ٣٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بوون.
ناوەندی هەواڵ
به پێی ڕاپۆڕتی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی ٣٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، "ڕۆزبێ ڕه‌شیدی"، "ره‌زا ریاحی"، "کڵاوس ئیشتاینێک"، "تۆرستێن فلایش" و "بادی مینک" له ئه‌ڵمانیا، ئانیتا کیاتکۆفسکا ـ ناگۆی" له پۆڵه‌ندا، "لۆرایا یۆ. مارکس" له که‌نه‌دا، "ویرجیل ویدریش"، "پیتێر چێر کاسکی" و "میشێلا گرێیل" له نه‌مسا، "ئارنه برو" له دانیمارک، "لیا جۆواناتزی بێلته‌رامی" له ئیتاڵیا ، ١٢ سینه‌ماکاری نێونه‌ته‌وه‌یین که به ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌کانی مهجازیی٢٠ له ٣٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌زموونه‌کان و زانیاریی خۆیان بۆ فێرخوازانی هونه‌ر و سینه‌ماکاران گواستەوە.
له ٣٨ە خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌رکی پێشکه‌شکاری و کارناسیی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی ٢٠له ئه‌ستۆی "عه‌تا موجابی" دابوو، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی کارناسی باڵا واته ماسته‌ری "ئه‌ده‌بیاتی دراماتیک" له کۆلێژی هونه‌ر و بیناسازی زانستگای ئازادی ئیسلامی و فێرخوازی هونه‌ریی به‌شی فیلمسازیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، ئه‌ندامی ماڵی سینه‌ما ـ ئه‌نجومه‌نی کورته فیلمی ئێران "ئیسفا" و وانه‌بێژی سینه‌ما له ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و سینه‌ماکاره.
کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جازیی ٢٠به پاڵپشتیی بریکاری فه‌رهه‌نگی و فێرکاریی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ٣٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به شێوه‌ی مه‌جازی و به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.