جیهان بەرکەل: بە خوێندنەوەی کتێب پرسەکانی خۆم چارەسەر دەکەم

جیهان بەرکەل ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی حەلەب ئاماژە بەوەدەکات، خوێندنەوەی کتێب هۆشمەندی مرۆڤ دەگۆڕێت و زیرەکیان دەکات، دەشڵێت:" من گەلێک پرسی تایبەت بەخۆمم بە خوێندنەوەی کتێب چارەسەر کردوە".

جیهان بەرکەل ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی حەلەب ئاماژە بەوەدەکات، خوێندنەوەی کتێب هۆشمەندی مرۆڤ دەگۆڕێت و زیرەکیان دەکات، دەشڵێت:" من گەلێک پرسی تایبەت بەخۆمم بە خوێندنەوەی کتێب چارەسەر کردوە".

 

 

سارا شێخ حەسەن

حەلەب- زانیاریەکانی مرۆڤ بە خوێندنەوەی کتێب پێشدەکەوێت، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا خوێنەرانی کتێب بەرەو دواوە چوون، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەنجەکان سەرقاڵن بە سیستمی کاپیتاڵیزم و هەروەها ئاوارەبون کە لە وڵاتدا ڕودەدات، بێگومانیش دورکەوتنەوەی کۆمەڵگە لە خوێندنەوەی کتێب کاریگەری لەسەر پاشەڕۆژ دەبێت، بۆیە کەسایەتییە ڕۆشنبیرەکان هەوڵدەدەن خوێنەرانی کتێب زیندوو بکەنەوە.

 

جیهان بەرکەلی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی کۆبانێ- باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب دەژی، جیهان لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە کتێب دەخوێنێتەوە بە دەیان کتێبی جۆراو جۆری خوێندوەتەوە، لە ئێستادا ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی حەلەبە و لەسەر گرنگی کتێب خوێندنەوە بۆ ژنها دواو وتی:" بە شێوەیەکی گشتی ڕۆژانە کۆمەڵێک پرس هەیە و پێویستیان بە چارەسەر هەیە، من وەک ژنێک پرسەکانی تایبەت بەخۆم لە رێگەی خوێندنەوەی کتێب چارەسەر دەکەم، کتێبی جۆر بە جۆر هەیە کە ئەگەر مرۆڤ بچێتە ناو ناوەڕۆکەکانیان ئەوا دەتوانێت گەلێک کاریگەری و گۆڕانکاری دروست بکات".